وەرزش

کوڕانی تانگۆ لە دوا جەولەدا ڕووبەڕووی بۆلیڤیا وەستانەوە کە ئەوان پێویستیان بە ٦ دەقیقە ھەبوو بۆ ئەوەی لە ڕێی ئەلیخاندرۆ گۆمێزەوە ببنە خاوەنی گۆڵی یەکەم.


بەڵام تیپەکەی سکالۆنی بەوەشەوە نەوەستا و لەسەر ھێرشەکانیان ھەر بەردەوام بوو کە لە دەرئەنجامی فشارەکانیان لە دەقیقەی ٣١ داوەر فیکەی پەناڵتی لێدا و لیۆی سەرکردە توانی زیرەکانە گۆڵی پێ تۆمار بکات و تانگۆ بکاتە خاوەنی گۆڵی دووەم.


بەر لە کۆتایی ھاتنی گێمی یەکەم لیۆنێل مێسی ھاوشێوەی ھەرەتی لاویەتی خۆی دەرخستەوە و گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی ھەلچبژاردەکەی ھێنا، کە دواجار بەشی یەکەمیان بە شایستەییەوە بەڕێ کرد.


گێمی دووەم ئەگەر چی یاریزانانی بۆلیڤیا لە دەقیقەی ٦٠ گۆڵێکیان تۆمار کرد، بەڵام ٥ دەقە دوای ئەو گۆڵە لاوتارۆ مارتینێز تاکە گۆڵی خۆی لە پاڵەوانێتییەکە و چوارەمی ئەرژەنتینی تۆمارکرد و یارییەکەیان بە ٤ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بردەوە و بە پێشەنگی کۆمەڵەکە گەیشتنە قۆناغی داھاتوو.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای ئەوەی بەرگ شین و ڕەشەکان بە بەھێزییەوە دەستیان بە یارییەکەیان کرد، لە دەقیقەی ٢٠ داوەر فیکەی پەناڵتی بۆ بیسیلیستی لێدا و ئیدینسۆن کاڤانیش توانی گۆڵی پێ تۆمار بکات و ھەڵبژاردەکەی پێشبخات.


دوای ئەوەی بەشی یەکەم بەو تاکە گۆڵەی ھێرشبەرەکەی مان یونایتد کۆتایی ھات بۆ گێمی دووەم یاریزانانی پاراگوای ھەوڵی زیاتریان خستە گەڕ لە پێناوی ئەوەی کە گۆڵی بەرامبەر بوونەوە بکەنەوە، چونکە یەکسان بوون لە پلەی دووەمی ڕیزبەندیدا دەیھێشتنەوە.


بەڵام سەرجەم ھەوڵەکانیان بێ ئاکام مانەوە و یارییەکە ھەر بەو تاکە گۆڵەی کاڤانی بەسودی ئۆرۆگوای کۆتایی ھات و بە پلەی دووەم بەرەو قۆناغی داھاتوو پەڕییەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کوڕە سکۆتلەندیە بەریتانییەکە بە بەھێزییەوە دەستی پێکرد و توانی لە سەرەتاوە بە ٢ کۆمەڵە پێشکەوتنی خۆی ڕابگەیەنێت کاتێک ٦-٤ و ٦-٣ بووە براوە، بەڵام لە کۆمەڵەی سێیەمدا کوڕە جۆرجیەکە توانی بگەڕێتەوە و ٧-٥ ئەو کۆمەڵەیەی بردەوە و ھیوای بۆ یەکسان بوونەوەی ئەنجام بو ژایەوە.


بەڵام لە کۆمەڵەی چوارەمدا جارێکی تر مۆرای ڕۆڵی خۆی بە باشی گێرایەوە و ٦-٣ توانی سەرکەوتن بەدەست بھێنێت و یارییەکەی بە ٣ کۆمەڵە بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک بردەوە و گەیشتە قۆناغی دووەمی پاڵەوانیەتیەکە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەو بەرگریکارە لە یاری بەرامبەر بە نەمسا ھەرچەندە گۆڵی تۆمارنەکرد بەڵام رۆڵێکی گەورەی گێڕا لەوەی ھەڵبژاردەکەی سەرکەوتن تۆماربکات و توانی گۆڵی یەکەمی ھەڵبژاردەکەی دروست بکات.
دوای بردنەوەی خەڵاتەکەش وتی: یارییەکی قورس بوو، ھەمووان دەمانزانی نەمسا تیپێکی زۆر باشی ھەیە کە لە رووی جەستەییەوە بەھێزن و گوشاری زۆرت لێدەکەن، بەڵام ئێمەش زۆر باش بووین و بەشێوەی بە کۆمەڵ یاریمان کرد و خۆمان بەدەستەوە نەدا.

وتیشی: راستە کێشەی زۆرمان بۆ دروست بوو، بەڵام دواجار سەرکەوتو بووین، ئەوەی گرنگە ئەوەیە ئەم یارییە دەری خست ھێشتا بواری ئەوە ھەیە باشتر بین و ئاستی باشتر پێشکەش بکەین.
سەبارەت بە بردنەوەی خەڵاتەکەش ڕاشيگەیاند، بردنەوەی ئەو خەڵاتە بۆ جاری دووەم شتێکی سەرنجڕاکێشە و دڵی خۆشکردم، بەھیوام خەڵاتی زیاتری لەم شێوەیە ببەمەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لە میانی یارییەکانی گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنس لیگی ئەفریقا کایزەر چیفیس میوانداری وداد بەیزاوی کرد و یارییەکەش بەبێ گۆڵ کۆتایی ھات، بەمەش بەسود وەرگرتن لە یاری چون سەرکەوت بۆ یاری کۆتایی.
کایزەر لە یاری چون لە مەغریب بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر براوەبوو ئەمەش سەرەڕای ئەوەی بە درێژایی یارییەکە تەنھا یەک ھەلی گۆڵی ھەبوو.
لە یاری گەڕانەوەش ھاوشێوەی یاری چون ویداد بەتەواوی جڵەوی یارییەکەی لەدەست بوو کە چەندین ھێرشی بردە سەر گۆڵی تیپی بەرامبەر بەڵام نەیانتوانی گێمی یەکەم گۆڵ بکەن.
لە گێمی دووەمیش ویداد چەندین جار مەترسی لەسەر گۆڵی رکابەرەکەیان دروست کرد بەڵام بەخت یاوەریان نەبوو کە سەرجەم ھەوڵەکانیان بێ سود بوو بەمەش یارییەکە بێ گۆڵ کۆتایی ھات کایزەر چیفیس سەرکەوت بۆ روبەربوونەوەی ئەھلی میسری.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە قۆناغی ١٦ چەندین یاری بەھێز بەڕێوەدەچێت و بەپێی خشستەی یارییەکانیش زۆرینەی ھەڵبژاردە بەھێز و گەورەکانیش بۆ گەیشتن بە یاری کۆتایی ئەرکیان قورس دەبێت.


یارییەکانی قۆنتاغی ١٦ رۆژی شەممە دەست پێدەکەن، کە سەرەتا وێڵز رووبەڕووی دانیمارک دەبێتەوەو دوای ئەوەی ئیتاڵیا بەرامبەر بە نەمسا یاری دەکات.


رۆژی یەکشەمەش ھەڵبژاردەی ھۆڵەندا روبەڕووی چیک دەبێتەوەو ھەر ئەو رۆژەش یەکێک لە بەھێزترین یارییەکانی قۆناغی ١٦ دەکرێت ئەمەش کاتێک بەلژیکا روبەڕوی پرتوگال دەبێتەوە.


رۆژی دووشەمەش سەرەتا کرواتیا روبەڕوی ئیسپانیا دەبێتەوە و دوای ئەوەش فەرەنسا بەرامبەر بە سویسرا یاری دەکات.


رۆژی سێشەممەش بە بەڕێوەچوونی یاری لووتکەی ئەم قۆناغە لەنێوان ئینگلتەرا و ئەڵمانیا یارییەکانی دوا رۆژی قۆناغی ١٦ دەست پێدەکات و لەدوا یاری ئەو قۆناغەش سوید رووبەڕووی ئۆکرانیا دەبێتەوە.


بەپێی خشتەی یارییەکانیش لەنێوان بەلژیکا و پرتوگال و ئیتاڵیا و فەرەنسا و ئیسپانیا دەبێت یەکێکیان بگاتە یاری کۆتایی، بەڵام لە نیوەکەی تر تەنھا ٣ ھەڵبژاردەی بەھێز بوونیان ھەیە ئەوانیش ئەڵمانیا و ئینگلتەرا و ھۆڵەندان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سانتۆس دوای یارییەکە وتی، پێش یارییەکە لە ھیچ شتێک دڵنیا نەبووم، دەمتوانی دوای یەکسانبوون داوای گوشار بکەم بۆ تۆمارکردنی گۆڵی دووەم مەترسی شکستمان لەسەربوو، بەھۆی ئەوەی ئەڵمانیاش لەدواوە بوو ماڵئاواییمان دەکرد، بەڵام گرنگترین شت ئەوەیە ئێمە پارێزگاریمان لە شێوازی خۆمان کرد و ھەڵی بردنەوەماندا.


وتیشی، ئەوەی پێویست بوو کردمان، یاریزانەکانم ئاگادار کردوە بیر لە یارییەکەی مونشن نەکەنەوە چونکە ئەوە بەسودی ئێمە نابێت، بەڵام یاریزانەکانم لە جەنگێکی بەھێزدابوون تەنانەت کە داواشم لێدەکردن بچنە پێشەوە دەنگ پێیان نەدەگەیشت.


ھەر سەبارەت بە تیپەکەی راھێنەری پرتوگال رایگەیاند، تیپەکە سەرکەوتنی دەویست و ھەموو شتێکمان کرد بۆ بردنەوە، تیپەکە بەراورد بە دوو یاری یەکەم زۆر باش بووە، ئێستا پێویستە پێش یارییەکەی بەلژیکا باشتر خۆمان ئامادە بکەین، دڵنیام ھەر تیپێک رووبەڕومان بێتەوە کێشەی بۆ دروست دەبێت چونکە ئێمە ھەموو کات دەتوانین گۆڵ بکەین.


سەبارەت بە کەمی پشوو پێش یاری بەلژیکا سانتۆس وتی، ئەمە نابێتە رێگر، راستە پشوو گرنگە بەڵام ٤٨ سەعاتمان لە پێشەوە بۆ ئەوەی ئامادە بین بۆ ئەو یارییە و بەباشی شیکردنەوەیان بۆ دەکەین و بە ئامانجی سەرکەوتن دەچینە یاریگاوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رۆناڵدۆ بە ھەژاندنی تۆڕی گۆڵی فەرەنسا لە دەقیقەی ٣١ توانی گرێ کوێرەی گۆڵ کردن بەرامبەر بە ھەڵبژاردەی فەرەنسا بکاتەوە کە بۆ یەکەم جار دوای حەوت یاری بەرامبەر بەو ھەڵبژاردەیە تۆڕی گۆڵی ئەو ھەڵبژاردەی ھەژاند.


رۆناڵدۆ لە یارییەکە دوو گۆڵی کردو لە رێگەیەوە ریکۆردی عەلی دایی ئەستێرەی تۆپی پێی ئێرانی یەکسان کردەوە کە خاوەن زۆرترین گۆڵی نێودەوڵەتیە لەسەر ئاستی ھەڵبژاردەکان.


رۆناڵدۆ کە ئەو ژمارە گۆڵەکەی لە ١٧٨ یاری کردوە بووە یەکەم یاریزانیش لە مێژووی تۆپی پێ ٢٠ گۆڵ لە پاڵەوانێتییەکانی مۆندیال و یۆرۆ دەکات کە ١٤ گۆڵی لە یۆرۆ کردوەو حەوت گۆڵیشی لە مۆندیال تۆمارکردوە.


بەپێی پێگەی رەسمی یۆرۆش رۆناڵدۆ یەکەم یاریزانی وڵاتەکەیەتی لە سێ یاری یەکەم لە قۆناغی کۆمەڵەکان گۆڵ بکات

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دیمبیلی لە یارییەکەی فەڕەنسادا بەرامبەر ھەنگاریا تووشی پێکانێک بوو لە ئەژنۆیدا و بەھۆیەوە کەمپی ھەڵبژاردەکەی جێھێشت .

بارسێلۆنا لە بەیاننامەیەکدا کە لە رێگەی سایتی رەسمی خۆیەوە بڵاویکردووەتەوەو رایگەیاندووە کە دوای ئەوەی پشکنینیان بۆ دیمبیلی ئەنجامداوە دەرکەوتووە کە پێویستی بە نەشتەرگەرییە لە ئەژنۆی راستیدا .

ھەرچەندە یانە کەتەلۆنییەکە ماوەی دورکەوتنەوەی ئەو یاریزانەی ئاشکرا نەکردووە ، بەڵام بەپێی راپۆرتە ھەواڵییەکانی ئیسپانیا لایەنی کەم پێویستی بە سێ مانگ دەبێت بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ نێو یاریگاکان .

دیمبیلی لەو کاتەوەی پەیوەندی بە بارساوە کردووە تووشی چەندین پێکان بووە ، بەڵام وەرزی رابردوو تووشی کەمترین پێکان ھات و بەشداری ٤٢ یاریی کرد .

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا دوای ئەو یارییە راھێنەرەکەی چیک وتی کە بەرامبەر تیپێکی زۆر بەھێز یارییان کردووە ، بەڵام شکستەکەشیان مانای ئەوە نییە ئاستێکی خراپیان پێشکەش کردبێت .
لەبارەی چانسی تیپەکەیەوە لە قۆناغی ١٦ی یۆرۆ ، سلھاڤی ئاماژەی بەوەدا کە ئەو قۆناغە بە یەک یاریی یەکلا دەکرێتەوە و تیایدا ئەگەری روودانی ھەموو شتێک ھەیە . بەڵام متمانەی بە تیپەکەی ھەیە کە دەتوانن سورپرایز دروست بکەن .

لە بەشێکی تری وتەکانیدا راھێنەرەکەی چیک ئاشکرایکرد کە یان بوریلی بەرگریکاری سەرەکی تیپەکەیان پێکانی ھەیەو رەنگە نەتوانێت بەشداری یاریی داھاتووش بکات .


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئینگلتەرا بەو سەرکەوتنەی وەکو پێشەنگی کۆمەڵەکەی بۆ قۆناغی ١٦ سەرکەوت و چیکیش وەکو یەکێک لە سێیەمەکان بۆ ھەمان قۆناغ سەرکەوت .

یەکێک لە ھاندەرەکانی ئینگلتەرا دەڵێت کە یارییەکە کەمێک بێتام بووە و وەکو ئەوە بووە ئینگلتەرا نەیویستبێت سەرکەوتن بەدەست بێنێت , بەڵام چیکیش بە ھەمان شێوە سەرکەوتنی نەویستووە و پێشبینی دەکات لە قۆناغی داھاتوودا رووبەڕووی ئەڵمانیا ببنەوە و گەشبینە بەوەی لە دەتوانن سەرکەوتن بەدەست بێنن .

ھاوکات ھاندەرێکی چیک دەڵێت کێ ئەم یارییەی ببردایەتەوە بەرامبەر یەکێک لە فەڕەنسا یان ئەڵمانیا یاریی دەکات ، بەڵام ئێستا تیپەکەیان بەرامبەر ئیسپانیا یان سلۆڤاکیا یاریی دەکات و ئەمەش ئاسان تر دەبێت .
ھاندەرێکی تری چیک دەڵێت کە گرنگ نییە رووبەڕووی کێ دەبنەوە چونکە ئەوان چیکن و دەتوانن لە ھەموو تیپَک ببنەوە .

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھەردوو ھەڵبژاردە بە سەرکەوتن لەم یارییەدا بۆ قۆناغی داھاتووی پاڵەوانێتییەکە سەردەکەوتن , لە ئەنجامیشدا کرواتیایەکان بە سەرکردایەتی لۆکا مۆدرێچ توانیان سەرکەوتنێکی قورس بەدەست بێنن بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک .

لە دەقەی ١٧ نیکۆلا ڤلاسیچ بە گۆڵێک کرواتیای پێشخست ، بەڵام بەر لە کۆتایی ھاتنی گێمی یەکەم بە سێ دەقە ماکگریگۆر ئەنجامەکەی بۆ سکۆتلەندا یەکسان کردەوە .
لە گێمی دووەمیشدا و لە دەقەی ٦٢ لۆکا مۆدرێچ بە لێدانێکی زۆر جوان گۆڵی دووەمی کرواتیای ھێنا .


گۆڵی سێیەم و کۆتاییش ئیڤان پیریسیچ لە دەقەی ٧٧ بە پاسێکی مۆدرێچ تۆماریکرد و سەرکەوتنی وڵاتەکەی مسۆگەرکرد .


کرواتیا بەم سەرکەوتنە بە کۆکردنەوەی چوار خاڵ پلەی دووەمی لە چیک وەرگرت و لە قۆناغی ١٦ رووبەڕووی دوووەمی کۆمەڵەی پێنجەم دەبنەوە .

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 لە پەراوێزی ڕاھێنانەکانی ھەڵبژاردەکەی کە بەشداری لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەیدا کرد ئیدێر میلیتاو ، باسی لەو ئەستێرە گەورەی یانەی شاھانە کرد واتە سێرجیۆ رامۆس کە لەچەند ڕۆژی ڕابردوو بەھۆی کۆتایی ھاتنی بۆندەوکەیەوە یانەکەی جێھێشت و میلیتاو وتی، ئێمە مێژوو و دەستکەوتەکانی سیرجیۆ لەتۆپی پێ و بۆ ڕیاڵ مەدرید دەناسین ، قسەکانم ناتوانن باسی ئەو شتە بکەن کە ئەو وەک یاریزانێک ئەنجامی داوە ، من لە ماوەی دوو ساڵدا زۆر شت فێر بووم کە شان بە شانی ئەو یاریم دەکرد و کارم لەگەڵ ئەودا دەکرد . 


 ئاماژەی بەوەشکرد ، ئەو کەسێکی مەزنە کە ھەمیشە کار بۆ سەرکەوتن دەکات بێ گومان ئەو ئەفسانەیە ڕیاڵ مەدریدە و ھەموو ھاندەرانی تۆپی پێیە .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
کورانی سامپا لە سێیەم یاریی خۆیاندا رووبەڕووی ھەڵبژاردەی کۆڵۆمبیا دەوەستنەوە ، ئەوان زۆر بە باشی کاروانەکەیان دەستپێ کردووە و لە دۆخێکی زۆر باشدان کە ھەردوو یاری رابردوویان بەرامبەر بە ڤەنزوێلا و پیرۆ بردۆتەوە .
تیپەکەی تیتی خاوەنی ٦ خاڵە و لە پێشەنگی کۆمەڵەکەیەتی کە ھیچ گۆڵێکی لێ نەکراوە و لەوپەڕی بەھێزیدان   و لە بەرامبەردا کۆڵۆمبیا بەشێوەیەکی جیاوازتر دەردەکەوێت. 

ئەوان سێ یارییان ئەنجامداوە کە سەرەتا لە ئیکوادۆریان بردەوە و دواتر بەرامبەر بە ڤەنزوێلا یەکسان بوون و لە بەرامبەر پیرۆش دوچاری شکست بوون .
بۆیە کۆڵۆمبییەکان دۆخیان خراپترە و ئەمەش دەبێتە ئاماژەیەک بۆ ئەوەی پێ دەچێت ئەم یارییەش بۆ یبەرازیل ئاسان بێت و سێ خاڵی یارییەکە لە گیرفانی تیتی و کورەکانیدا بێت .

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھەفتەی ڕابردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید بەشێوەیەکی رەسمی رایگەیاند  ، کە گرێبەستی رامۆس درێژ ناکەنەوەو ئەو یاریزانەش دەتوانێت بەبێ بەرامبەر پەیوەندی بە ھەر یانەکەوە بکات کە دەیەوێت .
سایتی کالچیۆ میرکاتۆی ئیتاڵی لە ھەواڵێکیدا ئەوەی ئاشکراکردووە کە ئیدارەی رۆما ئامادەیە داواکارییە داراییەکانی رامۆس جێبەجێ بکات بۆ ئەوەی بیگوازنەوە بۆ ئۆڵۆمپیکۆ .


پێشتر ھەردوو یانەی سیڤییا و پاریس سان جێرمان گفتوگۆیان لەگەڵ ڕامۆس کردووەو مووچەی ساڵانەی ١٠ ملیۆن یۆرۆیان پێشکەش کردووە ، بەڵام تا ئێستا ئەستێرە ئیسپانییەکە خۆی یەکلانەکردووتەوە .
سایتە ئیتاڵییەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو کە رامۆس متمانەیەکی زۆری بە مۆرینھۆ ھەیە و بیر لەوە دەکاتەوە ئۆفەرەکەی رۆما قبوڵ بکات .


رامۆس و مۆرینھۆ پێشتر لە یانەی ریاڵ مەدرید لە نێوان ساڵانی ٢٠١٠ بۆ ٢٠١٣ بەیەکەوە کاریان کردووە .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کەناڵی ئاڕ ئێم سی فەڕەنسا لە ھەواڵێکیدا ئەوەی ئاشکراکردووە  ، کە ئەمڕۆ دووشەممە دیمبیلی بەھۆی ئەو پێکانەی تووشی بووە لە ئەژنۆیدا لە یارییەکەی ھەنگاریا بۆماوەی سێ ھەفتە لە یاریگاکان دوردەکەوێتەوە.


ئەستێرەکەی بارسێلۆنا لە کۆتا یاریی کەڵەشێرەکاندا بەرامبەر ھەنگاریا بۆ ماوەی ٣٠ دەقە یاریی کرد و توانی ئاستێکی باشیش لەو ماوەیەدا پێشکەش بکات ، بەڵام ھەر لەو یارییەدا تووشی پێکانەکەی بووە .
پێشتر دیدی دیشامپی راھێنەریان ئەوەی ئاشکراکردبوو کە دیمبیلی تووشی پێکان بووە لە ئەژنۆیدا بەڵام ماوەی دوکەوتنەوەکەی باس نەکردبوو .


لە قۆناغی کۆمەڵەکانی یۆرۆی ٢٠٢٠ ھەڵبژاردەی فەڕەنسا یەک یاریی ماوەو تیایدا رووبەڕووی ھەڵبژاردەی پورتوگال دەبێتەوە .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
123456...11