مۆرینھۆ دەیەوێت رامۆس بگوازێتەوە بۆ رۆما
کوردسات نیوز
٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢١
٤٨٥
ھەفتەی ڕابردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید بەشێوەیەکی رەسمی رایگەیاند ، کە گرێبەستی رامۆس درێژ ناکەنەوەو ئەو یاریزانەش دەتوانێت بەبێ بەرامبەر پەیوەندی بە ھەر یانەکەوە بکات کە دەیەوێت .
سایتی کالچیۆ میرکاتۆی ئیتاڵی لە ھەواڵێکیدا ئەوەی ئاشکراکردووە کە ئیدارەی رۆما ئامادەیە داواکارییە داراییەکانی رامۆس جێبەجێ بکات بۆ ئەوەی بیگوازنەوە بۆ ئۆڵۆمپیکۆ .
پێشتر ھەردوو یانەی سیڤییا و پاریس سان جێرمان گفتوگۆیان لەگەڵ ڕامۆس کردووەو مووچەی ساڵانەی ١٠ ملیۆن یۆرۆیان پێشکەش کردووە ، بەڵام تا ئێستا ئەستێرە ئیسپانییەکە خۆی یەکلانەکردووتەوە .
سایتە ئیتاڵییەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو کە رامۆس متمانەیەکی زۆری بە مۆرینھۆ ھەیە و بیر لەوە دەکاتەوە ئۆفەرەکەی رۆما قبوڵ بکات .
رامۆس و مۆرینھۆ پێشتر لە یانەی ریاڵ مەدرید لە نێوان ساڵانی ٢٠١٠ بۆ ٢٠١٣ بەیەکەوە کاریان کردووە .