کایزەر چیفیس بووە لایەنی دووەمی یاری کۆتایی چامپیۆنس لیگی ئەفریقا
کوردسات نیوز
٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١
٨٦٠
کایزەر لە یاری چون لە مەغریب بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر براوەبوو ئەمەش سەرەڕای ئەوەی بە درێژایی یارییەکە تەنھا یەک ھەلی گۆڵی ھەبوو.
لە یاری گەڕانەوەش ھاوشێوەی یاری چون ویداد بەتەواوی جڵەوی یارییەکەی لەدەست بوو کە چەندین ھێرشی بردە سەر گۆڵی تیپی بەرامبەر بەڵام نەیانتوانی گێمی یەکەم گۆڵ بکەن.
لە گێمی دووەمیش ویداد چەندین جار مەترسی لەسەر گۆڵی رکابەرەکەیان دروست کرد بەڵام بەخت یاوەریان نەبوو کە سەرجەم ھەوڵەکانیان بێ سود بوو بەمەش یارییەکە بێ گۆڵ کۆتایی ھات کایزەر چیفیس سەرکەوت بۆ روبەربوونەوەی ئەھلی میسری.