دوای ئەوەی بەرگ شین و ڕەشەکان بە بەھێزییەوە دەستیان بە یارییەکەیان کرد، لە دەقیقەی ٢٠ داوەر فیکەی پەناڵتی بۆ بیسیلیستی لێدا و ئیدینسۆن کاڤانیش توانی گۆڵی پێ تۆمار بکات و ھەڵبژاردەکەی پێشبخات.


دوای ئەوەی بەشی یەکەم بەو تاکە گۆڵەی ھێرشبەرەکەی مان یونایتد کۆتایی ھات بۆ گێمی دووەم یاریزانانی پاراگوای ھەوڵی زیاتریان خستە گەڕ لە پێناوی ئەوەی کە گۆڵی بەرامبەر بوونەوە بکەنەوە، چونکە یەکسان بوون لە پلەی دووەمی ڕیزبەندیدا دەیھێشتنەوە.


بەڵام سەرجەم ھەوڵەکانیان بێ ئاکام مانەوە و یارییەکە ھەر بەو تاکە گۆڵەی کاڤانی بەسودی ئۆرۆگوای کۆتایی ھات و بە پلەی دووەم بەرەو قۆناغی داھاتوو پەڕییەوە.