بارسێلۆنا نەشتەرگەری بۆ دیمبیلی ئەنجام دەدات
کوردسات نیوز
٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢١
٥٠٩
دیمبیلی لە یارییەکەی فەڕەنسادا بەرامبەر ھەنگاریا تووشی پێکانێک بوو لە ئەژنۆیدا و بەھۆیەوە کەمپی ھەڵبژاردەکەی جێھێشت .
بارسێلۆنا لە بەیاننامەیەکدا کە لە رێگەی سایتی رەسمی خۆیەوە بڵاویکردووەتەوەو رایگەیاندووە کە دوای ئەوەی پشکنینیان بۆ دیمبیلی ئەنجامداوە دەرکەوتووە کە پێویستی بە نەشتەرگەرییە لە ئەژنۆی راستیدا .
ھەرچەندە یانە کەتەلۆنییەکە ماوەی دورکەوتنەوەی ئەو یاریزانەی ئاشکرا نەکردووە ، بەڵام بەپێی راپۆرتە ھەواڵییەکانی ئیسپانیا لایەنی کەم پێویستی بە سێ مانگ دەبێت بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ نێو یاریگاکان .
دیمبیلی لەو کاتەوەی پەیوەندی بە بارساوە کردووە تووشی چەندین پێکان بووە ، بەڵام وەرزی رابردوو تووشی کەمترین پێکان ھات و بەشداری ٤٢ یاریی کرد .