کوڕانی تانگۆ لە دوا جەولەدا ڕووبەڕووی بۆلیڤیا وەستانەوە کە ئەوان پێویستیان بە ٦ دەقیقە ھەبوو بۆ ئەوەی لە ڕێی ئەلیخاندرۆ گۆمێزەوە ببنە خاوەنی گۆڵی یەکەم.


بەڵام تیپەکەی سکالۆنی بەوەشەوە نەوەستا و لەسەر ھێرشەکانیان ھەر بەردەوام بوو کە لە دەرئەنجامی فشارەکانیان لە دەقیقەی ٣١ داوەر فیکەی پەناڵتی لێدا و لیۆی سەرکردە توانی زیرەکانە گۆڵی پێ تۆمار بکات و تانگۆ بکاتە خاوەنی گۆڵی دووەم.


بەر لە کۆتایی ھاتنی گێمی یەکەم لیۆنێل مێسی ھاوشێوەی ھەرەتی لاویەتی خۆی دەرخستەوە و گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی ھەلچبژاردەکەی ھێنا، کە دواجار بەشی یەکەمیان بە شایستەییەوە بەڕێ کرد.


گێمی دووەم ئەگەر چی یاریزانانی بۆلیڤیا لە دەقیقەی ٦٠ گۆڵێکیان تۆمار کرد، بەڵام ٥ دەقە دوای ئەو گۆڵە لاوتارۆ مارتینێز تاکە گۆڵی خۆی لە پاڵەوانێتییەکە و چوارەمی ئەرژەنتینی تۆمارکرد و یارییەکەیان بە ٤ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بردەوە و بە پێشەنگی کۆمەڵەکە گەیشتنە قۆناغی داھاتوو.