ئەو بەرگریکارە لە یاری بەرامبەر بە نەمسا ھەرچەندە گۆڵی تۆمارنەکرد بەڵام رۆڵێکی گەورەی گێڕا لەوەی ھەڵبژاردەکەی سەرکەوتن تۆماربکات و توانی گۆڵی یەکەمی ھەڵبژاردەکەی دروست بکات.
دوای بردنەوەی خەڵاتەکەش وتی: یارییەکی قورس بوو، ھەمووان دەمانزانی نەمسا تیپێکی زۆر باشی ھەیە کە لە رووی جەستەییەوە بەھێزن و گوشاری زۆرت لێدەکەن، بەڵام ئێمەش زۆر باش بووین و بەشێوەی بە کۆمەڵ یاریمان کرد و خۆمان بەدەستەوە نەدا.

وتیشی: راستە کێشەی زۆرمان بۆ دروست بوو، بەڵام دواجار سەرکەوتو بووین، ئەوەی گرنگە ئەوەیە ئەم یارییە دەری خست ھێشتا بواری ئەوە ھەیە باشتر بین و ئاستی باشتر پێشکەش بکەین.
سەبارەت بە بردنەوەی خەڵاتەکەش ڕاشيگەیاند، بردنەوەی ئەو خەڵاتە بۆ جاری دووەم شتێکی سەرنجڕاکێشە و دڵی خۆشکردم، بەھیوام خەڵاتی زیاتری لەم شێوەیە ببەمەوە.