سانتۆس دوای یارییەکە وتی، پێش یارییەکە لە ھیچ شتێک دڵنیا نەبووم، دەمتوانی دوای یەکسانبوون داوای گوشار بکەم بۆ تۆمارکردنی گۆڵی دووەم مەترسی شکستمان لەسەربوو، بەھۆی ئەوەی ئەڵمانیاش لەدواوە بوو ماڵئاواییمان دەکرد، بەڵام گرنگترین شت ئەوەیە ئێمە پارێزگاریمان لە شێوازی خۆمان کرد و ھەڵی بردنەوەماندا.


وتیشی، ئەوەی پێویست بوو کردمان، یاریزانەکانم ئاگادار کردوە بیر لە یارییەکەی مونشن نەکەنەوە چونکە ئەوە بەسودی ئێمە نابێت، بەڵام یاریزانەکانم لە جەنگێکی بەھێزدابوون تەنانەت کە داواشم لێدەکردن بچنە پێشەوە دەنگ پێیان نەدەگەیشت.


ھەر سەبارەت بە تیپەکەی راھێنەری پرتوگال رایگەیاند، تیپەکە سەرکەوتنی دەویست و ھەموو شتێکمان کرد بۆ بردنەوە، تیپەکە بەراورد بە دوو یاری یەکەم زۆر باش بووە، ئێستا پێویستە پێش یارییەکەی بەلژیکا باشتر خۆمان ئامادە بکەین، دڵنیام ھەر تیپێک رووبەڕومان بێتەوە کێشەی بۆ دروست دەبێت چونکە ئێمە ھەموو کات دەتوانین گۆڵ بکەین.


سەبارەت بە کەمی پشوو پێش یاری بەلژیکا سانتۆس وتی، ئەمە نابێتە رێگر، راستە پشوو گرنگە بەڵام ٤٨ سەعاتمان لە پێشەوە بۆ ئەوەی ئامادە بین بۆ ئەو یارییە و بەباشی شیکردنەوەیان بۆ دەکەین و بە ئامانجی سەرکەوتن دەچینە یاریگاوە.