لە قۆناغی ١٦ چەندین یاری بەھێز بەڕێوەدەچێت و بەپێی خشستەی یارییەکانیش زۆرینەی ھەڵبژاردە بەھێز و گەورەکانیش بۆ گەیشتن بە یاری کۆتایی ئەرکیان قورس دەبێت.


یارییەکانی قۆنتاغی ١٦ رۆژی شەممە دەست پێدەکەن، کە سەرەتا وێڵز رووبەڕووی دانیمارک دەبێتەوەو دوای ئەوەی ئیتاڵیا بەرامبەر بە نەمسا یاری دەکات.


رۆژی یەکشەمەش ھەڵبژاردەی ھۆڵەندا روبەڕووی چیک دەبێتەوەو ھەر ئەو رۆژەش یەکێک لە بەھێزترین یارییەکانی قۆناغی ١٦ دەکرێت ئەمەش کاتێک بەلژیکا روبەڕوی پرتوگال دەبێتەوە.


رۆژی دووشەمەش سەرەتا کرواتیا روبەڕوی ئیسپانیا دەبێتەوە و دوای ئەوەش فەرەنسا بەرامبەر بە سویسرا یاری دەکات.


رۆژی سێشەممەش بە بەڕێوەچوونی یاری لووتکەی ئەم قۆناغە لەنێوان ئینگلتەرا و ئەڵمانیا یارییەکانی دوا رۆژی قۆناغی ١٦ دەست پێدەکات و لەدوا یاری ئەو قۆناغەش سوید رووبەڕووی ئۆکرانیا دەبێتەوە.


بەپێی خشتەی یارییەکانیش لەنێوان بەلژیکا و پرتوگال و ئیتاڵیا و فەرەنسا و ئیسپانیا دەبێت یەکێکیان بگاتە یاری کۆتایی، بەڵام لە نیوەکەی تر تەنھا ٣ ھەڵبژاردەی بەھێز بوونیان ھەیە ئەوانیش ئەڵمانیا و ئینگلتەرا و ھۆڵەندان.