ھەردوو ھەڵبژاردە واتە ئیسپانیا و سوید لە کۆمەڵەی پێنجەم یاری دەکەن و یارییەکەشیان لە شاری سیڤییا و لەسەر یاریگای لاکارتوخا بەڕێوەچوو 
ئەگەرچی ھەردوو ھەڵبژاردە بە بەھێزی و ھێرشبردنەوە دەستیان بە یارییەکە کرد ، بەڵام تارادەیەک ئاستی یاریزانانی لاروخا باشتر بوو کە لە گێمی یەکەمدا و تەنانەت بۆ ساتەکانی گێمی دووەمیش زۆرترین ھەلی گۆڵکردنیان بۆ رەخسا. 
بەڵام سودیان لە ھیچ کام لە ھەلەکانی بەردەمیان نەبینی .
وێرای ئەوەی ئەنریکی پلانی یاریکردنیشی گۆڕی و ھەروەھا ئاڵوگۆڕی بە یاریزانانی پێکھاتەکەشی کرد ، بەڵام بەدرێژایی زیاتر لە ٩٠ دەقیقە یاریکردن ھیچ کام لە ھەردوو ھەڵبژاردە گۆڵیان بۆ نەکرا و یارییەکەیان بە بێ گۆڵ و بە یەکسانی کۆتایی ھات .

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بڕیاربوو ھەردوو وڵاتی ئەرژەنتین و کۆڵۆمبیا بە ھاوبەشی میوانداری پاڵەوانێتییەکە بکەن، بەڵام بەھۆی کێشەی ناوخۆی و تەشەنە کردنی ڤایرۆسی کۆرۆناوە مافی میوانداری کردنی کۆپا ئەمریکایان لێ وەرگیرایەوە .


دواتر یەکێتی تۆپی پێی ئەمریکای باشور پاڵەوانێتییەکەی گواستەوە بۆ بەرازیل و لەوێش سەرەڕای ناڕەزایەتییەکان، بەڵام بەرپرسانی ئەو وڵاتە جەخیان لەوە کردەوە کە دەتوانن میوانداری کۆپا ئەمریکا بکەن .


پێشتر کاسمێرۆی یاریزانی ھەڵبژاردەی بەرازیل رایگەیاندبوو، سەرجەم یاریزانانی سامبا دژی بەڕێوەچوونی کۆپا ئەمریکان لە وڵاتەکەیان بەھۆی زۆری کەیسەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، بەڵام دوای یارییەکەی پاراگوای لە پاڵاوتنی مۆندیال رایانگەیاند کە بەشداری پاڵەوانێتییەکە دەکەن .


جێی ئاماژەیە یاریی یەکەمی کۆپا ئەمریکا لە نێوان ھەردوو ھەڵبژاردەی بەرازیل و ڤەنزوێلا رۆژی یەکشەممەی داھاتوو ئەنجام دەدرێت .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای پاشەکشەکردنی ئەرژەنتین و کۆڵۆمبیا، بەرازیل رەزامەندی دەربڕی میوانداری کۆپا ئەمریکا بکات، ئەمەش سەرەڕای ناڕەزایی خەڵکی وڵاتەکەو یاریزانانی ھەڵبژاردەکە، ئەمەش بەھۆی دۆخی خراپی وڵاتەکە بەھۆی کۆرۆنا.

کۆمپانیای ماستەر کارد کە یەکێک بوو لە دیارترین سپۆنسەرەکانی پاڵەوانێتییەکە رایگەیاند، پاشەکشەی کردوە لە سپۆنسەری کردنی پاڵەوانێتییەکە.

دوای چەند سەعاتێکیش لەو ھەواڵە کۆمپانیای ئەمبیڤی تایبەت بە خواردنەوەکان ھەمان ھەنگاو ماستەر کاردی گرتە بەر، بەمەش کۆپا ئەمریکا دیارترین دوو سپۆنسەری لەدەستدا.

ئەو پاشەکشیەش دوای ئەو ناڕەزاییە زۆرە دەبێت کە بەھۆی بەڕێوەچوونی پاڵەوانێتییەکە لە بەرازیل سەری ھەڵداوە کە ھەردوو کۆمپانیا پێیان وایە کاریگەری خراپی لەسەر کۆمپانیاکانیان دەبێت.

ماستەر کارد رایگەیاند، دوای لێکۆڵینەوە لە دۆخی پاڵەوانێتییەکە بڕیاریانداوە سپۆنسەری پاڵەوانێتییەکە نەکەن، ئەمەش لە کاتێکدایە لە ساڵی ١٩٩٢ەوە سپۆنسەری کۆنمیبۆڵ دەکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لۆف سەبارەت بە دۆخی تیپەکەی وتی دۆخمان باشەو گەشبینین، یاریزانان ویستی گەورەیان ھەیە و دەیانەوێت سەرکەوتنی گەورە بنووسنەوە، دۆخی ئێستا لەگەڵ ٢٠١٨ جیاوازی زۆری ھەیە.


سەبارەت بە کۆمەڵەکەشیان وتی، فەرەنسا بەباشی دەناسین، ئەوان دەتوانن لە ھەموو دۆخێک خۆیان بگونجێنن، قورسە بەرامبەر بە شێوازی یاریکردنیان یاری بکەیت چونکە توانای تاکە کەسیشیان زۆرە باشە، پرتوگالیش لە ھێرشبردن بەھێزە، پێویستە لەم دوو یارییە زیاتر خۆمان ماندو بکەین و نابێت ھیچ ھەڵەیەک بکەین.


سەبارەت بە داھاتووشی دوای یۆرۆ لۆف راگەیاند، دەمەوێت سەردانی بلشن بکەم کە شوێنی لەدایکبوونمە، پلانم بۆ ھیچ شتێکی تر دانەناوە، تەنھا دەمەوێت پشوویەکی باش بدەم.


سەبارەت بە ھانز فلیکی جێگرەوەشی لۆف وتی، ھەمووان دەزانن ھانزی توانای زۆر باشی ھەیە، لەگەڵ بایرن مونشن دوپاتی کردەوە دەتوانێت بە باشی ئیدارەی یاریزانان بدات و یاری رێکبخات، پێم وایە دۆخی ھەڵبژاردەکە لەژێر سەرپەرشتی ئەو باش دەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڤارانی تەمەن ٢٨ ساڵ کە ھاوینی ٢٠٢٢ گرێبەستەکەی کۆتایی دێت لە ماوەی یاریکردنیدا لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ سەرجەم نازناوەکانی بەدەست ھێناوەو بەپێی راپۆرتە ھەواڵییەکان ئەو بەرگریکارە دەیەوێت یانەکە جێبھێڵێت و ھەردوو یانەی مانچستەر یونایتد و پاریس سان جێرمانیش کێبڕکێی بەدەست ھێنانی دەکەن .
مووچەی ساڵانەی ڤاران ٥.٥ ملیۆن یۆرۆیە لەگەڵ ریاڵ مەدرید ، بەڵام ئیدارەی یانەکە ئامادەن لە گرێبەستە نوێیەکەیدا مووچەکەی زیاتر بکەن .
بەپێی ھەواڵێکی سایتی مارکا ، مووچەکەی ریاڵ ھەرچەنێک بێت  ،ئەوا مان یونایتد و پاریس سان جێرمان پارەیەکی زیاتر دەخەنە بەردەست ئەو بەرگریکارە فەڕەنسیە بۆ ئەوەی وەرزی داھاتوو بیگوازنەوە بۆ ریزەکانیان .


ئەوەش لە کاتێکدایە سێرجیۆ رامۆسی کاپتنی یانەکەی نزیکە لەوەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ جێبھێڵێت و رەنگە کارلۆ ئەنچیلۆتی راھێنەری نوێی مێرێنگیش تەنیان میلیتاو و ناچۆ و دەیڤد ئالابای لەبەردەست بمێنێت لە ھێڵی دڵی بەرگریدا .

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستووتەڕوو کە دیێگۆ یۆرێنتی ئەستێرەی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید دووەم یاریزانە کە ئەنجامی پشکنینەکەی بە پۆزەتیڤ ھاتووەتەوە .

پێشتریش بەھۆی تووشبوونی سێرجیۆ بۆسکێسی کاپتنی ئیسپانیا ، سەرجەم یاریزانانی لارۆخا کەرەنتین کران و نەیان توانی بەرامبەر ھەڵبژاردەی لیتوانیا یارییە دۆستانەکەیان ئەنجام بدەن و بۆسکێسیش کەمپی ئیسپانیای جێھێشت .


یەکێتی تۆپی پێی ئەو وڵاتە لە راگەیەندراوەکەدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە جگە لەو دوو یاریزانە ھیچ تووشبوویەکی تر بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پێکھاتەکەیان تۆمارنەکراوە .
ھەڵبژاردەی ئیسپانیا یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی یۆرۆ لە یاریگای خۆی ئەنجام دەدات و تیایدا رووبەڕووی پۆلەندا و سوید و سلۆڤاکیا دەبێتەوە .

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ھەواڵێکی سایتی مارکای ئیسپانی ، لەسەرەتای وەرزی داھاتووەوە یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا رێگە بە یانەکان دەدات ٢٠ بۆ ٣٠ ھەزار ھاندەر بگێڕنەوە نێو یاریگاکان .


یانەی ریاڵ مەدریدیش کە لە مانگی سێی ساڵی رابردووەوە لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ یاریی نەکردووە و یارییەکانی وەرزی رابردووی لە یاریگای ئەلفرێدۆ دی ستیفانۆ ئەنجام دەدا ناتوانێت دەرگای ئەو یاریگایە بۆ ئەو رێژە زۆرەی ھاندەران بکاتەوە .


مارکا ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە ئیدارەی ریاڵ مەدرید بیر لەوە دەکاتەوە یارییەکانی وەرزی داھاتووی لە ناو یاریگای واند میترۆپۆلیتانۆی تایبەت بە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی رکابەریان ئەنجام بدات تا ئەو کاتەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ بە تەواوی ئامادە دەبێت .


مارکا ئاماژە بەوەش دەکات کە پەیوەندییەکی زۆر باش لە نێوان بەرپرسانی ئەتلەتیکۆ مەدرید و ریاڵ مەدریددا ھەیەو رەنگە ھەردوولا بگەنە رێککەوتن لەسەر ئەوەی لۆس بلانکۆس یاریگای واندا میترۆپۆلیتانۆ بەکار بھێنێت
.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئیسپانیا لە بەیاننامەیەکدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە ئەنجامی پشکنینی سەرجەم یاریزانەکانیان نێگەتیڤ بووە جگە لە ئەنجامەکەی بۆسکێس و لە ئێستادا ئەو یاریزانە کەرەنتین کراوە .
تووشبوونی ئەو یاریزانە کاریگەری لەسەر ئامادەکارییەکانی لا رۆخا دروست دەکات بۆ یارییەکانی یۆرۆی ٢٠٢٠ و بەھۆی رێکارەکانی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپاوە دەبێت سەرجەم یاریزانان و ستافی ھەڵبژاردەکە کەرەنتین بکرێن تا پشکنینیان بۆ ئەنجام دەدرێت .
بەمەش ئیسپانیا لە یارییە دۆستانەکەیدا بەرامبەر لیتوانیا کە بڕیاربوو شەوی سێشەممە ئەنجام بدرێت بە پێکھاتەی خوار تەمەن ٢١ ساڵەوە ئەنجام دەدات .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دی برۆین سەرەڕای پێکانەکانی وەرزی رابردوو رۆڵیکی کاریگەری ھەبوو لە بەدەست ھێنانی نازناوی پرێمەر لیگ بۆ مان سیتی .


بەمەش ئەو یاریزانە بووە یەکەم کەس لە دوای کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پێشووی مانچستەر یوناتیدەوە بۆ دوو وەرزی یەک لە دوای یەک خەڵاتەکە بباتەوە .


دی برۆین لە لێدوانێکیدا دوای وەرگرتنی خەڵاتەکە رایگەیاند کە سەربەرزە بەوەی بە دەنگی رکابەرەکانی وەکو باشترین یاریزان دیاری کراوەو ئەمەش مانایەکی گرنگی ھەیە بۆ ئەو .
ھاوکات خەڵاتی باشترین یاریزانی لاوی وەرزی رابردووش درایە فیل فۆدینی ھاوڕێی دی برۆین لە یانەی مانچستەر سیتی .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە لێدوانێکیدا لە بارەی گەڕانەوەی بێنزێمەوە، پلاتینی وتی کە راستە بێنزێمە یاریزانێکی گەورەیە ، بەڵام ھیچ تیپێک ناتوانێت تەنیا بە ھەڵبژاردنی یاریزانی گەورە نازناوەکان بەدەست بێنێت .
پلاتینی مۆندیالی ١٩٩٨ی بە نمونە ھێنایەوە کە تیایدا دەیڤد جینۆلا لە پێکھاتەی فەڕەنسا دورخرایەوە بەڵام جامەکەشیان بەدەست ھێنا .

لەبارەی چانسی فەڕەنساشەوە بۆ بەدەست ھێنانی نازناوی یۆرۆی ٢٠٢٠، پلاتینی روونی کردەوە کە گەورەترین کێشەی فەڕەنسا ئەوەیە پاڵێوراوی یەکەمن بۆ بەدەست ھێنانی نازناوەکە و ئەمەش گوشار لەسەر یاریزانەکانیان دروست دەکات .

پلاتینی جەختیشی کردەوە کە فەڕەنسا بە رێککەوت نەبووە بە پاڵێوراوی یەکەم ، بەڵکو لەبەر ئەوەیە کامڵ ترین تیپی یۆرۆی ٢٠٢٠ن و بەھێزترین پێکھاتەشیان ھەیە 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئارنۆڵد لە یارییە دۆستانەکەی ئینگلتەرا بەرامبەر نەمسا تووشی پێکان ھات و بە ھۆیەوە بۆ ماوەی مانگێک لە یاریگاکان دوردەکەوێتەوە .

وایتی تەمەن ٢٣ ساڵ لە یارییەکەی نەمسادا بۆ یەکەمجار لە ژیانی خۆیدا درێسی ئینگلتەرای پۆشی ، ھەروەھا لە یارییەکەی رۆمانیاشدا بەشداری کرد .

پێشتریش ئەو یاریزانە لە لیستی سەرەتایی گاریس ساوسگێتی راھێنەری ئینگلتەرادا بوو کە لە ٣٣ یاریزان پێکھاتبوو .

رۆژی شەممەش داھاتوو ئینگلتەرا بە رووبەڕوو بوونەوەی ھەڵبژاردەی کرواتیا یارییەکانی یۆرۆی ٢٠٢٠ دەست پێ دەکات .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەی لیکیپی فەڕەنسی , خلێفی وتی کە گرێبەستی مێسی کۆتایی ھاتووەو ئێستا ھەر یانەیەک بیەوێت دەتوانن بیگوازێتەوە بۆ ریزەکانی . بەڵام ئەوەی دەتوانێت بیڵێت ئەوەیە ھەموو یاریزانێکی گەورە دەیەوێت یاریی بۆ پاریس سان جێرمان بکات .


خلێفی وتیشی،  کە ئەمە مانای ئەوە نییە مێسی دەیەوێت یاریی بۆ پی ئێس جی بکات , ھەروەھا شتێکی ئاسانیش نییە گرێبەست لەگەڵ سەرجەم یاریزانە گەورەکان بکەن چونکە خۆشیان یاریزانی گەورەیان ھەیە .
ئەمەش لە کاتێکدایە پێشتر میدیاکانی ئیسپانیا ئاشکرایانکردبوو کە مێسی بڕیاری داوە لە بارسێلۆنا بمێنێتەوەو بە مووچەیەکی زۆر کەمتر لەوە رازی بووە کە پاریس سان جێرمان خستویەتییە بەردەستی .

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئێستا چەندین داواکاری ھەیە بۆ ھەڵوەشاندنەوەی پاڵەوانێتییەکە یاخود دواخستنی پاڵەوانێتیەکە بۆ کاتێکی تر ئەمەش بەھۆی دۆخی بەرازیل زۆر لە ئەرژەنتین خراپترە و یاریزانانیش ھەڵبژاردەی بەرازیلیش دژی بەڕێوەچوونی پاڵەوانێتیەکە لە وڵاتەکەیان.


لە پێشھاتێکی نوێشدا ئیدواردۆ بایس سەرۆکی شارەوانی ریۆ دی جانیرۆ رایگەیاند ئەگەر دۆخی شارەکە خراپتر بێت لەوەی ئێستا ئەوا بەبێ دو دڵی رێگە بە بەڕێوەچوونی ھیچ یارییەکی تۆپی پێ نادات.
بایس وتی، ھیچ سودێک لە رێکخستنی کۆپا ئەمریکا نییە ئەگەر رای منتان دەمەوێت ئێمە داوامان نەکردوە یاری رێکبخەین، پێم وایە ئێستا کاتی گونجاو نییە بۆ ئەو پاڵەوانێتییەکە.


ئەمەش لە کاتێکدایە یاریزانانی بەرازیل بەتایبەت ئەوانەی لە ئەوروپا رەتی دەکەنەوە بەشداری پاڵەوانێتیەکە بکەن و تیتی راھێنەریش ھەڕەشەی ئەوە دەکات دەست لە کار بکێشێتەوە.


تا دێت ناڕەزایی ھەڵبژاردەکانی کۆپا ئەمریکاش زیاتر دەبێت کە راھێنەری چیلی بەڕێوەچوونی کۆپا ئەمریکا لە بەرازیل بە مەترسی گەورە ناودەبات و خوان کوادرادۆی یاریزانی کۆلۆمبیاش پێی وایە دۆخی بەرازیل مەترسیە لەسەر یاریزانان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رۆبێرتۆ لەلایەن لویس ئینریکی راھێنەری ئیسپانیا بانگھێشتی یۆرۆ نەکراوە بەھۆی ئەمەش ئەو یاریزانە بۆ بەسەر بردنی پشووەکەی رووی لە یۆنان کردوە.


رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردۆتەوە کە رۆبەرتۆ بەھۆی ئەوەی بەشداری لە ئاھەنگێکی نا یاسایی کردوە لەلایەن پۆلیس دەستگیرکراوە.


رۆبێرتۆ بەشداری ئاھەنگێکی کردوە کە سەدان کەس بەبێ گوێدانە رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەشداربوون، ئەمەش بەکاری نایاسایی دادەنرێت.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوە داوە وێنەی رۆبێرتۆ و ھاوڕێ کچەکەی بڵاوبۆتەوە کە لە ماڵێکدان لەگەڵ سەدان کەسی تر بەبێ بەکارھێنانی ماسک سەما دەکەن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە...


بەڕێزان سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی یانەی وەرزشی برایەتی 


بەبۆنەی سەرکەوتنی گەورەی یانەی وەرزشی برایەتی لە پاڵەوانێتی خولی  نایابی تۆپی پێی کوردستان و بەدەستھێنانی نازناوی پاڵەوانێتیەکە، پیرۆزبایی گەرم لە سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و یاریزانان و ھاندەران و وەرزش دۆستانی یانە سەوزپۆشەکەی قەڵای سەوز دەکەم.


سەرکەوتنەکەتان ئەو راستییە دەسەلمێنێت کە توانا و بەھرەمەندی وەرزشەوانی زۆر باشمان ھەیە، لێرەوە پشتیوانی خۆمتان بۆ دووپات دەکەمەوە.


ھیوادارم ئەم دەستکەوتە وەرزشییە گەورەیە ببێتە مایەی ھاندانتان بۆ بەدەستھێنانی سەرکەوتنی زیاتر لە خولەکانی عێراق و پێشخستنی بواری وەرزشی لەھەرێمی کوردستان. 
سوپاس بۆ ئەوەی دڵخۆشتان کردین.
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەرژەنتین لە جەولەی حەوتەم سەعات ٣ی بەرەبەیان دەبێتە میوانی ھەڵبژاردەی چیلی لە شاری سەنتیاگۆ و دەیەوێت درێژە بە سەرکەوتنەکانی بدات کە دوای ٤ یاری لەپلەی دوەمی ریزبەندی دایە بە ١٠ خاڵ.
ئەرژەنتین لەدوا ٣٤ یاری رەسمی بەرامبەر بە چیلی تەنھا دووچاری یەک شکست بووە ئەویش لە ساڵی ٢٠٠٨ بەڵام لە دوو یاری کۆتایی کۆپا ئەمریکا بە لێدانی پەنالتی یەکلایی کەرەوە بەرامبەر بە چیلی دۆڕاوە.


ئەرژەنتین لەوەتەی لە قۆناغی پێش کۆتایی کۆپا ئەمریکای ٢٠١٩ دووچاری شکست بووە ھیچ یارییەک نەدۆڕاوە کە ١١ یاری ئەنجام داوە ٧ سەرکەوتن و ٤ یەکسانبوونی نووسیوەتەوە.
چیلی لەم یارییە لە توانای ئەرتۆرۆ ڤیدال بێ بەش دەبێت کە توشی کۆرۆنا بووەو لەم یارییەش بەدوای دووەم سەرکەوتن دەگەڕێت بۆ ئەوەی لە ریزبەندیەکە بچێتە پێشەوە.


ھەر لە یارییەکانی بەرەبەیانی ھەینی ئۆرۆگوای رووبەڕووی پاراگوای دەبێتەوە و پێویستی بە سەرکەوتنە بۆ ئەوەی بچێتە پلەکانی پێشەوەی ریزبەندی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...45678...11