گرێبەستی ئەگویرۆ لە گەڵ مان سیتی ھاوینی ئەمساڵ کۆتایی دێت و ئیدارەی یانەکەش گرێبەستەکەیان درێژ نەکردەوە , دیپایش رەتیکردووەتەوە گرێبەستەکەی لەگەڵ لیۆن درێژ بکاتەوەو پەیوەندی کردنی ھەردوو یاریزانە بە یانە کەتەلۆنییەکەوە بەبێ بەرامبەر دەبێت .
بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی سپۆرت ئەگوێرۆ بۆ پەیوەندی کردن بە بارسێلۆناوە لە نیوەی مووچەکەی خۆش بووە و پێشبینی دەکرێت گرێبەستێکی دوو ساڵە لەگەڵ بلۆگرانا ئیمزا بکات.
سپۆرت ئەوەشی خستوووەتەڕوو، ئیدارەی بارسێلۆنا بە دیپاییان راگەیاندووە کە گرێبەستێکی دوو ساڵ یان ساڵەی لەگەڵ ئیمزا دەکەن و ھەردوو یاریزانیش بە پێشنیارەکانی بارسا رازین .
میدیاکانی ئیسپانیا چەند رۆژێکە دەنگۆی ئەوەیان بڵاوکردووەتەوە کە زیدان یاریزانانی ڕیاڵی ئاگادار کردووە لەوەی لە کۆتایی ھاتنی ئەم وەرزەدا دەستبەرداری پۆستەکەی دەبێت.
لەبارەی ئەو دەنگۆیانەوە ، زیدان لە کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەکەیدا وتی کە چۆن دەتوانێت شتێکی وا بە یاریزانەکانی بڵێت لە کاتێکدا ھێشتا یارییەکانی ئەم وەرزە کۆتایی نەھاتووە ، زیدانی ئەوەشی خستەڕوو کە لە ئێستادا یارییەکی چارەنوسسازیان ماوە لە لا لیگا و ئەمەش گرنگترین شتە بۆ تیپەکەی و دواتر چاوەڕێ دەکەن بزانن لە کۆتایی وەرزدا چی ڕوو دەدات .
ڕاھێنەرەکەی ریاڵ مەدرید لەبارەی ئاستی تیپەکەشییەوە بەرامبەر بیلباو ، جەختی لەوەکردەوە کە گرنگترین شت بەدەستھێنانی سێ خاڵی یارییەکە بووەو تا دوا سات لە پێناو بەدەستھێنانی نازناوی لا لیگادا دەجەنگن .
زیدان لەماوەی رابردوو لە چەندین کۆنگرەی رۆژنامەوانی رەتیکردەوە باس لە داھاتووی خۆی بکات و سەرچاوەکانی ھەواڵیش رۆژ لەدوای رۆژ زیاتر گومانیان لەسەر داھاتووی ئەو راھێنەرە فەرەنسیە دروست دەکرد.
پێگەی گۆڵ بڵاویکردووەتەوە زیدان بەر لە یاری یانەکە بەرامبەر بە یانەی سیڤیا بە ئەستێرەکانی وتووە کە ریزی یانەکە جێدەھێڵێت.
بڕیاری رۆیشتنیش لە ریاڵ مەدرید ھیچ پەیوەندی بە ئەنجامەکانی یانەکەوە نییەو ئەگەر یانەکەش ببێتە پاڵەوانی خولی ئیسپانیا ئەوا ھەر دەڕوات.
بەپێی سەرچاوەکانیش بڕیارەکە پەیوەندی بە ناکۆکی لەگەڵ سەرۆکی یانەکە ھەیە سەبارەت بە سیاسەتی میرکاتۆی یاریزانان کە پێرێز ناتوانێت پێویستیەکانی راھێنەرەکە جێ بەجێ بکات.
ھەر بەپێی سەرچاوەکان رائول گۆنزالێز دیارترین پاڵێوراوە بۆ ئەوەی ببێتە جێگرەوەی زیدان و ئەگەریش زۆرە راھێنەرە فەرەنسیەکە بچێتە یۆڤانتۆس یاخود ھەڵبژاردەی فەرەنسا.
یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا رایگەیاند کۆریای باکوور بڕیاری داوە پاشەکشە لە ھەردوو پاڵاوتنی گەیشتن بە مۆندیال و جامی ئاسیا بکات، ئەمەش بەبێ ئەوەی ھیچ ھۆکارێک ئاشکرا بکەن.
یەکێتییەکە ئاماژەی بەوە داوە کە یەکێتی تۆپی پێی کۆریای باکوور پاشەکشەکردنەکەی پێ راگەیاندون بەبێ ئەوەی ھۆکارەکە روون بکەنەوە، بەڵام مانگێک بەر لە ئێستا سەرچاوەکانی ھەواڵی کۆریای باشوور رایانگەیاند ئەو وڵاتە لە ترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەو کارە دەکات.
بەھۆی ئەو قەیرانەی کۆرۆنا دروستی کردوە زۆرینەی یارییەکانی پاڵاوتنی مۆندیال دواخراون بۆ مانگی داھاتوو کە بەشێوەی کۆبوونەوە بەڕێوەدەچێت.
کۆریای باکوور دەبوو سەردانی کۆریای باشوور بکات بۆ ئەوەی یارییەکانی کۆمەڵەکەی ئەنجام بدات کە لە پاڵ تورکمانستان و لوبنان و سریلانکا و کۆریای باشوور یاری دەکات.
یارییە دواخراوەکەی ھەفتەی ٣٤ی پرێمەر لیگ لە نێوان مانچستەر یونایتد و لیڤەرپول کە بڕیاربوو لە سەرەتای ئەم مانگە ئەنجام بدرێت و بەھۆی خۆپیشاندانی ھاندەرانی مان یونایتدەوە دژی سەرۆکی یانەکە دواخرا، شەوی پێنجشەممەی ڕابردوو لەناو یاریگای "ئۆڵد ترافۆرد" بەڕێوەچوو. ئەوەش سەرەڕای کۆبوونەوەی ھاندەرانی مان یونایتد لە دەرەوەی یاریگا و مەترسی ئەوە ھەبوو سیناریۆی یەکەم جار دووبارە بێتەوە.
لیڤەرپول بۆ ھێشتنەوە ھیواکانیان بە زیندووی بۆ گەیشتن بە وەرزی داھاتووی چامپیۆنز لیگ، پێویست بوو لەم یارییەدا سێ خاڵ بەدەست بێنن، بەڵام بە سەرەتایەکی باش دەستیان پێنەکرد و دوای تێپەڕبوونی تەنیا ٤ دەقە بەسەر یارییەکەدا "ئەلیسۆن بەیکەر"ی گۆڵپارێزیان کەوتە ھەڵەیەکی کوشندەوە کاتێک دیارییەکی پێشکەش "ئیدسۆن کاڤانی" کرد، بەڵام ھێرشبەرەکەی مان یونایتد نەیتوانی گۆڵی پێ تۆمار بکات و بەخت یاوەری تیپەکەی "یۆرگن کلۆپ" بوو .
زۆری نەبرد و لە دەقەی ١٠ یاریزانانی لیڤەرپول جارێکیتر کەوتنە ھەڵەوە و ئەمجارە "فیلیپس"ی بەرگریکار تۆپێکی "برۆنۆ فێرناندێز"ی کردە گۆڵی خۆیانەوە و مان یونایتدی کردە پێشەنگ.
دوای ئەو گۆڵە لیڤەر کۆنترۆڵی یارییەکەی گرتە دەست و دوای چەند ھێرشێک بۆ سەر گۆڵی مان یونایتد، سەرئەنجام و لە دەقەی ٣٤ "دیێگۆ جۆتا" بە شێوەیەکی ھونەری گۆڵی یەکسان بوونی تیپی میوانی تۆمارکرد.
ھێرشەکانی تیپەکەی یۆرگن کلۆپ لەوێدا نەوەستا و لە کۆتا دەقەی گێمی یەکەمدا "ڕۆبێرتۆ فێرمینۆ" بە پاسێکی "ترێنت ئارنۆڵد" گۆڵی دووەمی لیڤەرپولی ھێنا و بۆ یەکەمجار "ڕێدز"ی کردە پێشەنگ.
ئاستە بەرزەکەی لیڤەرپول لە گێمی دووەمیشدا درێژەی کێشاوە لەگەڵ فیکەی دەستپێکی ئەو گێمەدا و دوای تێپەڕبوونی تەنیا یەک دەقە "فێرمینۆ"ی بەڕازیلی بۆ جاری دووەم تۆڕی "ھێندەرسۆن"ی گۆڵپارێزی مان یونایتدی ھەژاند و گۆڵی سێیەمی لیڤەرپولی کرد.
تیپی میوان بەردەوام بوون لە ھێرشەکانیان بۆ سەر گۆڵی مان یونایتد و چەند جارێک نزیک بوون لەوەی گۆڵی چوارەم بکەن کە مەترسیدارترینیان تۆپەکەی "جۆتا" بوو لە دەقەی ٥٩ بەڵام ڕاگری گۆڵ بووە ڕێگر لەبەردەمیاندا.
یاریزانانی مان یونایتد توانیان سود لە بەفیڕۆدانی ھەلەکانی لیڤەرپول وەربگرن و لە دەقەی ٦٧ گەڕانەوە نێو کەشی یارییەکە، ئەوەش دوای ئەوەی "مارکۆس راشفۆرد" بە پاسێکی "کاڤانی" گۆڵ دووەمی تیپەکەی کرد و جیاوازییەکەی کەم کردەوە.
سوور پۆشەکان دوای ئەو گۆڵە چەند جارێک ھەلی ئەوەیان بۆ ڕەخسا تا ئەنجامەکە یەکسان بکەنەوە، بەڵام سەرجەم ھەوڵەکانیان بێ ئاکام و لە کۆتا دەقەی یارییەکەدا محەمەد سەڵاحی میسڕی لە ھێرشێکی ھەڵگەڕاوەدا گۆڵی چوارەمی بۆ لیڤەرپول تۆمارکرد و کۆتایی بە یارییەکە ھێنا و بە ئەنجامی ٤-٢ لە مان یونایتدیان بردەوە.
ئەمەش دووەم سەرکەوتنی لیڤەرپوڵە لە دوو یاریی ڕابردوودا، ھاوکات دووەم شکستی یەک لە دوای یەکی شەیتانە سورەکانیش بوو. ھەروەھا یەکەم سەرکەوتنی "یۆرگن کلۆپ"یش بوو لەناو یاریگای "ئۆڵد ترفۆرد"دا دوای بەسەر بردنی شەش ساڵ لە ئینگلتەرا.
ئێستا لیڤەرپوڵ پلەی پێنجەمی ڕیزبەندی پرێمەرلیگیان گرتووە و بە جیاوازی چوار خاڵ لە دوای چێڵسی چوارەمەوەن، بەڵام یارییەک کەمتریان ئەنجامداوە.
لە دەقەی یەکەمی کاتی زیادکراویشدا "ڕۆدریگۆ"ی بەڕازیلی گۆڵی دووەمی مێرێنگی ھێنا و گێمی یەکەم بەو شێوەیە کۆتایی ھات.
گێمی دووەمی یارییەکە سیناریۆیەکی جیاوازتری بەخۆوە بینی و تیایدا لە سەرەتاوە گرانادا بە شێوەیەکی باشتر دەرکەوتن و دوای دروست کردنی چەند ھەڵێک لە ئاکامدا و لە دەقەی ٧١ "خۆرخی مۆلینا" تۆڕی "کۆرتوا"ی ھەژاند و جیاوازییەکەی کەم کردەوە.
بەڵام ھێرشەکانی گرانادا لەوێدا کۆتایی ھات و لە دەقەی ٧٥ "ئۆدریۆزۆلا" بە پاسێکی "ھازارد" گۆڵی سێیەمی ڕیاڵی تۆمارکرد و دوای تەنیا یەک دەقەش لەو گۆڵە بێنزێمە بە تۆمارکردنی گۆڵی چوارەم سەرکەوتنی تیپەکەی مسۆگەر کرد و بە سێ خاڵەوە گەڕانەوە بۆ مەدرید.
بەم سەرکەوتنە کۆی خاڵەکانی ڕیاڵ بۆ ٧٨ خاڵ بەرزبووەوە و بە جیاوازی دوو خاڵ لە دوای ئەتلەتیکۆ مەدریدی پێشەنگەوەن.
لە یاریی کۆتایی جامی ئەڵمانیا و لە ناو یاریگای ئۆڵۆمپی لە بەرلینی پایتەخت، ھەردوو یانەی بوروسیا دۆرتمۆند و ئاڕ بی لاپیزیگ ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
زەرد پۆشەکانی دۆرتمۆند کە چەند ھەفتەیەکە لە ئاستێکی بەرزی یاریکردندان، لەم یارییەشدا ئاستێکی نمونەییان پێشکەش کرد و تەنیا پێنج دەقەیان پێویست بوو بۆ ئەوەی تۆڕی گۆڵی ڕکابەرەکەیان بھەژێنن کە "جادۆن سانچۆ"ی ئینگلیزی تۆماریکرد.
یاریزانانی دۆرتمۆند بەردەوام بوون لە ھێرشەکانیان بۆ سەر گۆڵی لایپزیگ و گۆڵی دووەمیشان زۆر دوانەکەوت و لە دەقەی ٢٨ "ئێرلینگ ھالاند"ی نەرویژی کە تازە لە پێکان گەڕاوەتەوە بە پاسێکی "مارکۆس ڕیۆس" گۆڵی دووەمی تیپەکەی تۆمار کرد.
زەرد پۆشەکان ھەوڵێکی زۆریاندا بۆ ئەوەی ھەر لە گێمی یەکەمەوە سەرکەوتنی خۆیان مسۆگەر بکەن، لە ئامانجەکەشیاندا سەرکەوتوو بوون و لە کۆتا دەقەی ئەو گێمەدا "سانچۆ" گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی دۆرتمۆندی بە پاسێکی ئاسانی "ڕیۆس" تۆمارکرد و لایپزیگی لە ھەر گەڕانەوەیەک بێ ئومێد کرد .
ئەوەش سەرەڕای ئەوەی داوەر بە بیانوی ئۆفساید گۆڵەکەی ڕەتکردەوە، بەڵام دوای گەڕانەوەی بۆ ڤار دەرکەوت ڕیۆس لە ئۆفساییدا نەبووە و گۆڵەکە ھەژمار کرا و گێمی یەکەم بە سێ گۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی دۆرتمۆند کۆتایی.
گێمی دووەمی یارییەکە خاوبوونەوەی بەخۆوە بینی و دۆرتمۆند بۆ بەرگری لە ئەنجامەکەیان گەڕانە دواوە، لایپزیگیش سودی لێوەرگرت و لە دەقەی ٧١ "دانی ئۆلمۆ" بە لێدانێکی بەھێز لە دەرەوەی ناوچەی سزا گۆڵێکی تۆمارکرد و جیاوازییەکەی کەم کردەوە.
بەڵام ئەو گۆڵە ھیچی لە ئەنجامی یارییەکە نەگۆڕی و پێش کۆتایی ھاتنی گێمی دووەم بە سێ دەقە ھالاند بە تۆمارکردنی گۆڵی دووەمی خۆی و چوارەمی دۆرتمۆند سەرکەوتنی تیپەکەی یەکلا کردەوە و بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستیان بە لایپزیگ ھێنا.
بەم شێوەیەش دۆرمۆند شەوێکی ئاڵتونی بەڕێکرد و بۆ جاری پێنجەم لە مێژووی خۆیاندا بوونە پاڵەوانی جامی ئەڵمانیا، کە یەکەم نازناوی گەورەی خۆیان بوو لە دوای ساڵی ٢٠١٧ەوە.
دوای کۆتایھاتنی یارییەکەش یاریزانانی دۆرتمۆند بە جۆش و خرشێکی زۆرەوە ئاھەنگی سەرکەوتنیان گێڕا و جامەکەیان بەرزکردەوە.
زینەدین زیدانی راھێنەری یانەی ریاڵ مەدرید دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە سەرکەوتنەکەیان بەرامبەر گرانادا و رایگەیاند کە تا دوا سات لە پێناو بەدەستھێنانی نازناوی لالیگادا شەڕ دەکەن .
لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا دوای کۆتایی ھاتنی ئەو یارییە، زیدان لەبارەی تۆمارکردنی زیاتر لە سێ گۆڵ بۆ یەکەم جار لە سێ مانگی رابردوودا، ئەوەی خستەڕوو کە لە یارییەکەی گرانادا نەک تەنیا لە رووی ھێرشبردنەوە بەڵکو لەسەر ئاستی بەرگریش باش یارییان کردووە و بەگشتی تیپەکەی ئاستێکی نمونەیی پێشکەش کردووە.
زیدانی وتیشی، راستە تیبۆ کۆرتوا لەم یارییەدا چەند تۆپێکی مەترسیداری لە گۆڵەکەی دورخستووەتەوە، بەڵام سەرکەوتنەکەیان بەرامبەر گرانادا شایستە بووە، کە یەکێکە لە باشترین یانەکانی ئەم وەرزەی لالیگا.
لەبارەی چانسی تیپەکەی بۆ بەدەستھێنانی نازناوی ئەم وەرزەی لالیگا، زیدانی جەختی کردەوە، تا دوا یاریی و دوا دەقەی خولەکە لە پێناو بەدەستھێنانی نازناوەکەدا یاریی دەکەن و خۆیان بەدەستەوە نادەن .
ھەروەھا بۆ ئاستی کورانیش "فلیپی تۆلید"ی بەڕازیلی یەکەم ئەنجامی لە ساڵی ٢٠٢١ نوسییەوە ئەوەش بە سەرکەوتنی لە پێشبڕکێی کۆتاییدا بەسەر کورە پاڵەوانی ئەفریقای باشوور "جۆردی سمیس".
لە دوای کۆتایی ھاتنی ٤ جەولەش لە پاڵەوانێتییەکە ٣ نمایشکاری بەڕازیلی لە پلەکانی پێشەوەی ریزبەندی گشتین کە ئەوانیش بریتین لە "گابرێل مدینا" و "ئیتاڵۆ فێرێرا" و "فلیپی تۆلیدۆ" کە ئەمانە لە ڕیزبەندی کوڕاندان و بۆ کچانیش "کارسیا مۆر"ی ئەمریکی لە پێشەنگ دێت و "تاتیانا"ی بەڕازیلیش پلەی دووەمی گرتووە
یارییەکە کە لە شاری سوچی ڕووسیا بەڕێوەچوو، بەڵام پوتن تاکە سیاسی نەبوو کە بەشداری بکات، بەڵکو لە تیپەکەی سەرۆک چەند سیاسەتمەدار و کاربەدەستێکی تری وڵات بەشدار بوون لەوانە سێرجۆ شویگۆ وەزیری بەرگری و فیاشیسلاڤ فیتیسۆڤ پاڵەوانی ئۆڵۆمپی.
ھەروەھا ڕینی فاسیل کە داوەری یارییەکە بوو سەرۆکی یەکێتی نێودەوڵەتی ھۆکی بوو کە ژمارەیەکیش لە ھاندەران بەشدار بوون.
لە یارییەکەدا تیپیەکەی پوتن بە ١٣ گۆڵ بەرامبەر بە ٩ گۆڵ بردنەوەیان نوسییەوە کە ئەوەی جێگەی سەرنجە پوتنی سەرۆک توانی بە تەنھا ٨ گۆڵ تۆمار بکات.