لە کۆنگرەی ژمارە ٧١ی فیفا کە بەشێوەی ئۆنلاین بەڕێوەچوو , ئینفانتینۆ ئاشکرایکرد کە ئەو کاتەی لە یوفا کاری کردووە ئاگاداری ھەوڵەکان بووە بۆ دروست کردنی سوپەر لیگ ، بەڵام رەتیکردەوە ھیچ دەستێکی لەو پرۆژەیەدا ھەبوو بێت .
ئینفانتینۆ ئاماژەی بەوەشدا کە لە مانگی ١ی ئەمساڵدا بەیاننامەیەکی بڵاوکردووەتەوەو تیایدا بە ئاشکرا و بەتوندی دژایەتی خۆی بۆ ھەر ھەوڵێک لەو جۆرە راگەیاندووەو بە ھیچ شێوەیەک پشتیوانی ناکات .
لە بەشێکی تری وتەکانیدا سەرۆکی فیفا ئەوەی خستەڕوو کە وڵاتی سعودییە پرۆژەیەکی پێشنیار کردووە بۆ ئەوەی جامی جیھانی لە جیاتی چوار ساڵ جارێک ھەموو دوو ساڵێک بەڕێوە بچێت و لە ئێستادا ئەو پرۆژەیەیان خستووتە بەرنامەی کارەوە بۆ ئەوەی گفتوگۆی لەسەر بکرێت .