ڕیاڵ مەدرید بە ئاسانی لە گرانادای بردەوە و گوشارەکانی بۆ سەر ئەتلەتیکۆ زیاتر کرد
١٤ی ئایاری ٢٠٢١
٥٥٥
لە دەقەی یەکەمی کاتی زیادکراویشدا "ڕۆدریگۆ"ی بەڕازیلی گۆڵی دووەمی مێرێنگی ھێنا و گێمی یەکەم بەو شێوەیە کۆتایی ھات.
گێمی دووەمی یارییەکە سیناریۆیەکی جیاوازتری بەخۆوە بینی و تیایدا لە سەرەتاوە گرانادا بە شێوەیەکی باشتر دەرکەوتن و دوای دروست کردنی چەند ھەڵێک لە ئاکامدا و لە دەقەی ٧١ "خۆرخی مۆلینا" تۆڕی "کۆرتوا"ی ھەژاند و جیاوازییەکەی کەم کردەوە.
بەڵام ھێرشەکانی گرانادا لەوێدا کۆتایی ھات و لە دەقەی ٧٥ "ئۆدریۆزۆلا" بە پاسێکی "ھازارد" گۆڵی سێیەمی ڕیاڵی تۆمارکرد و دوای تەنیا یەک دەقەش لەو گۆڵە بێنزێمە بە تۆمارکردنی گۆڵی چوارەم سەرکەوتنی تیپەکەی مسۆگەر کرد و بە سێ خاڵەوە گەڕانەوە بۆ مەدرید.
بەم سەرکەوتنە کۆی خاڵەکانی ڕیاڵ بۆ ٧٨ خاڵ بەرزبووەوە و بە جیاوازی دوو خاڵ لە دوای ئەتلەتیکۆ مەدریدی پێشەنگەوەن.