میدیاکانی ئیسپانیا چەند رۆژێکە دەنگۆی ئەوەیان بڵاوکردووەتەوە کە زیدان یاریزانانی ڕیاڵی ئاگادار کردووە لەوەی لە کۆتایی ھاتنی ئەم وەرزەدا دەستبەرداری پۆستەکەی دەبێت.


لەبارەی ئەو دەنگۆیانەوە ، زیدان لە کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەکەیدا وتی کە چۆن دەتوانێت شتێکی وا بە یاریزانەکانی بڵێت لە کاتێکدا ھێشتا یارییەکانی ئەم وەرزە کۆتایی نەھاتووە ، زیدانی ئەوەشی خستەڕوو کە لە ئێستادا یارییەکی چارەنوسسازیان ماوە لە لا لیگا و ئەمەش گرنگترین شتە بۆ تیپەکەی و دواتر چاوەڕێ دەکەن بزانن لە کۆتایی وەرزدا چی ڕوو دەدات .


ڕاھێنەرەکەی ریاڵ مەدرید لەبارەی ئاستی تیپەکەشییەوە بەرامبەر بیلباو ، جەختی لەوەکردەوە کە گرنگترین شت بەدەستھێنانی سێ خاڵی یارییەکە بووەو تا دوا سات لە پێناو بەدەستھێنانی نازناوی لا لیگادا دەجەنگن .