لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا دوای کۆتایی ھاتنی ئەو یارییە ، کۆمان لەبارەی داھاتووی مێسییەوە وتی کە ئەو ھێشتا باشترین یاریزانی جیھانە ھیوادارە لە بارسێلۆنا بمێنێت .
کۆمان وتیشی کە ئەم یارییە ئەو راستییەی سەلماندووە کە ئەستەمە بتوانن بە بێ مێسی یاریی بکەن ،چونکە ئەو لەم وەرزەدا ٣٠ گۆڵی تۆمارکردوەو بەھۆیەوە ژمارەیەکی زۆر خاڵیان بەدەست ھێناوە .
راھێنەرەکەی بارسێلۆنا ئاماژەی بەوەشدا کە بە ناوی خۆی و ئیدارەی یانەکەوە داوا لە مێسی دەکات بۆ چەند ساڵێکی تر لە بارسێلۆنا بمێنێت ،چونکە ئەو بڕوات قورسە یاریزانێک بدۆزنەوە لە توانیدا بێت ئەو رێژە زۆرە گۆڵ تۆمار بکات .
کۆمان لەبارەی ئاستی تیپەکەشییەوە لەم وەرزەدا ئەوەی خستەڕوو کە ئەویش وەکو ھەر راھێنەرێکی تر رەنگە چەندین جار کەوتبێتە ھەڵەوە ، بەڵام بەگشتی لە چەند یاریی ڕابردوودا ئاستیان دابەزیوەو ئەمەش ھۆکاری لەدەستدانی نازناوی لالیگا بووە .