زیدان لەماوەی رابردوو لە چەندین کۆنگرەی رۆژنامەوانی رەتیکردەوە باس لە داھاتووی خۆی بکات و سەرچاوەکانی ھەواڵیش رۆژ لەدوای رۆژ زیاتر گومانیان لەسەر داھاتووی ئەو راھێنەرە فەرەنسیە دروست دەکرد.
پێگەی گۆڵ بڵاویکردووەتەوە زیدان بەر لە یاری یانەکە بەرامبەر بە یانەی سیڤیا بە ئەستێرەکانی وتووە کە ریزی یانەکە جێدەھێڵێت.

بڕیاری رۆیشتنیش لە ریاڵ مەدرید ھیچ پەیوەندی بە ئەنجامەکانی یانەکەوە نییەو ئەگەر یانەکەش ببێتە پاڵەوانی خولی ئیسپانیا ئەوا ھەر دەڕوات.

بەپێی سەرچاوەکانیش بڕیارەکە پەیوەندی بە ناکۆکی لەگەڵ سەرۆکی یانەکە ھەیە سەبارەت بە سیاسەتی میرکاتۆی یاریزانان کە پێرێز ناتوانێت پێویستیەکانی راھێنەرەکە جێ بەجێ بکات.

ھەر بەپێی سەرچاوەکان رائول گۆنزالێز دیارترین پاڵێوراوە بۆ ئەوەی ببێتە جێگرەوەی زیدان و ئەگەریش زۆرە راھێنەرە فەرەنسیەکە بچێتە یۆڤانتۆس یاخود ھەڵبژاردەی فەرەنسا.