ئەرژەنتین لە جەولەی حەوتەم سەعات ٣ی بەرەبەیان دەبێتە میوانی ھەڵبژاردەی چیلی لە شاری سەنتیاگۆ و دەیەوێت درێژە بە سەرکەوتنەکانی بدات کە دوای ٤ یاری لەپلەی دوەمی ریزبەندی دایە بە ١٠ خاڵ.
ئەرژەنتین لەدوا ٣٤ یاری رەسمی بەرامبەر بە چیلی تەنھا دووچاری یەک شکست بووە ئەویش لە ساڵی ٢٠٠٨ بەڵام لە دوو یاری کۆتایی کۆپا ئەمریکا بە لێدانی پەنالتی یەکلایی کەرەوە بەرامبەر بە چیلی دۆڕاوە.


ئەرژەنتین لەوەتەی لە قۆناغی پێش کۆتایی کۆپا ئەمریکای ٢٠١٩ دووچاری شکست بووە ھیچ یارییەک نەدۆڕاوە کە ١١ یاری ئەنجام داوە ٧ سەرکەوتن و ٤ یەکسانبوونی نووسیوەتەوە.
چیلی لەم یارییە لە توانای ئەرتۆرۆ ڤیدال بێ بەش دەبێت کە توشی کۆرۆنا بووەو لەم یارییەش بەدوای دووەم سەرکەوتن دەگەڕێت بۆ ئەوەی لە ریزبەندیەکە بچێتە پێشەوە.


ھەر لە یارییەکانی بەرەبەیانی ھەینی ئۆرۆگوای رووبەڕووی پاراگوای دەبێتەوە و پێویستی بە سەرکەوتنە بۆ ئەوەی بچێتە پلەکانی پێشەوەی ریزبەندی.