پلاتینی: دیشامپ پێویستە باڵانسی پێکھاتەی فەڕەنسا ڕاگرێت
کوردسات نیوز
٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١
٥٢٤
لە لێدوانێکیدا لە بارەی گەڕانەوەی بێنزێمەوە، پلاتینی وتی کە راستە بێنزێمە یاریزانێکی گەورەیە ، بەڵام ھیچ تیپێک ناتوانێت تەنیا بە ھەڵبژاردنی یاریزانی گەورە نازناوەکان بەدەست بێنێت .
پلاتینی مۆندیالی ١٩٩٨ی بە نمونە ھێنایەوە کە تیایدا دەیڤد جینۆلا لە پێکھاتەی فەڕەنسا دورخرایەوە بەڵام جامەکەشیان بەدەست ھێنا .
لەبارەی چانسی فەڕەنساشەوە بۆ بەدەست ھێنانی نازناوی یۆرۆی ٢٠٢٠، پلاتینی روونی کردەوە کە گەورەترین کێشەی فەڕەنسا ئەوەیە پاڵێوراوی یەکەمن بۆ بەدەست ھێنانی نازناوەکە و ئەمەش گوشار لەسەر یاریزانەکانیان دروست دەکات .
پلاتینی جەختیشی کردەوە کە فەڕەنسا بە رێککەوت نەبووە بە پاڵێوراوی یەکەم ، بەڵکو لەبەر ئەوەیە کامڵ ترین تیپی یۆرۆی ٢٠٢٠ن و بەھێزترین پێکھاتەشیان ھەیە