تووشبوونی دووەم یاریزانی ئیسپانیا بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیەندرا
کوردسات نیوز
٩ی حوزەیرانی ٢٠٢١
١٬٠٩١
یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستووتەڕوو کە دیێگۆ یۆرێنتی ئەستێرەی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید دووەم یاریزانە کە ئەنجامی پشکنینەکەی بە پۆزەتیڤ ھاتووەتەوە .
پێشتریش بەھۆی تووشبوونی سێرجیۆ بۆسکێسی کاپتنی ئیسپانیا ، سەرجەم یاریزانانی لارۆخا کەرەنتین کران و نەیان توانی بەرامبەر ھەڵبژاردەی لیتوانیا یارییە دۆستانەکەیان ئەنجام بدەن و بۆسکێسیش کەمپی ئیسپانیای جێھێشت .
یەکێتی تۆپی پێی ئەو وڵاتە لە راگەیەندراوەکەدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە جگە لەو دوو یاریزانە ھیچ تووشبوویەکی تر بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پێکھاتەکەیان تۆمارنەکراوە .
ھەڵبژاردەی ئیسپانیا یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی یۆرۆ لە یاریگای خۆی ئەنجام دەدات و تیایدا رووبەڕووی پۆلەندا و سوید و سلۆڤاکیا دەبێتەوە .