ئێستا چەندین داواکاری ھەیە بۆ ھەڵوەشاندنەوەی پاڵەوانێتییەکە یاخود دواخستنی پاڵەوانێتیەکە بۆ کاتێکی تر ئەمەش بەھۆی دۆخی بەرازیل زۆر لە ئەرژەنتین خراپترە و یاریزانانیش ھەڵبژاردەی بەرازیلیش دژی بەڕێوەچوونی پاڵەوانێتیەکە لە وڵاتەکەیان.


لە پێشھاتێکی نوێشدا ئیدواردۆ بایس سەرۆکی شارەوانی ریۆ دی جانیرۆ رایگەیاند ئەگەر دۆخی شارەکە خراپتر بێت لەوەی ئێستا ئەوا بەبێ دو دڵی رێگە بە بەڕێوەچوونی ھیچ یارییەکی تۆپی پێ نادات.
بایس وتی، ھیچ سودێک لە رێکخستنی کۆپا ئەمریکا نییە ئەگەر رای منتان دەمەوێت ئێمە داوامان نەکردوە یاری رێکبخەین، پێم وایە ئێستا کاتی گونجاو نییە بۆ ئەو پاڵەوانێتییەکە.


ئەمەش لە کاتێکدایە یاریزانانی بەرازیل بەتایبەت ئەوانەی لە ئەوروپا رەتی دەکەنەوە بەشداری پاڵەوانێتیەکە بکەن و تیتی راھێنەریش ھەڕەشەی ئەوە دەکات دەست لە کار بکێشێتەوە.


تا دێت ناڕەزایی ھەڵبژاردەکانی کۆپا ئەمریکاش زیاتر دەبێت کە راھێنەری چیلی بەڕێوەچوونی کۆپا ئەمریکا لە بەرازیل بە مەترسی گەورە ناودەبات و خوان کوادرادۆی یاریزانی کۆلۆمبیاش پێی وایە دۆخی بەرازیل مەترسیە لەسەر یاریزانان.