ریاڵ مەدرید چاوەڕێی وەڵامی ڤاران دەکات
کوردسات نیوز
٩ی حوزەیرانی ٢٠٢١
٥٦٤
ڤارانی تەمەن ٢٨ ساڵ کە ھاوینی ٢٠٢٢ گرێبەستەکەی کۆتایی دێت لە ماوەی یاریکردنیدا لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ سەرجەم نازناوەکانی بەدەست ھێناوەو بەپێی راپۆرتە ھەواڵییەکان ئەو بەرگریکارە دەیەوێت یانەکە جێبھێڵێت و ھەردوو یانەی مانچستەر یونایتد و پاریس سان جێرمانیش کێبڕکێی بەدەست ھێنانی دەکەن .
مووچەی ساڵانەی ڤاران ٥.٥ ملیۆن یۆرۆیە لەگەڵ ریاڵ مەدرید ، بەڵام ئیدارەی یانەکە ئامادەن لە گرێبەستە نوێیەکەیدا مووچەکەی زیاتر بکەن .
بەپێی ھەواڵێکی سایتی مارکا ، مووچەکەی ریاڵ ھەرچەنێک بێت ،ئەوا مان یونایتد و پاریس سان جێرمان پارەیەکی زیاتر دەخەنە بەردەست ئەو بەرگریکارە فەڕەنسیە بۆ ئەوەی وەرزی داھاتوو بیگوازنەوە بۆ ریزەکانیان .
ئەوەش لە کاتێکدایە سێرجیۆ رامۆسی کاپتنی یانەکەی نزیکە لەوەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ جێبھێڵێت و رەنگە کارلۆ ئەنچیلۆتی راھێنەری نوێی مێرێنگیش تەنیان میلیتاو و ناچۆ و دەیڤد ئالابای لەبەردەست بمێنێت لە ھێڵی دڵی بەرگریدا .