دەقی پەیامەکە...


بەڕێزان سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی یانەی وەرزشی برایەتی 


بەبۆنەی سەرکەوتنی گەورەی یانەی وەرزشی برایەتی لە پاڵەوانێتی خولی  نایابی تۆپی پێی کوردستان و بەدەستھێنانی نازناوی پاڵەوانێتیەکە، پیرۆزبایی گەرم لە سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و یاریزانان و ھاندەران و وەرزش دۆستانی یانە سەوزپۆشەکەی قەڵای سەوز دەکەم.


سەرکەوتنەکەتان ئەو راستییە دەسەلمێنێت کە توانا و بەھرەمەندی وەرزشەوانی زۆر باشمان ھەیە، لێرەوە پشتیوانی خۆمتان بۆ دووپات دەکەمەوە.


ھیوادارم ئەم دەستکەوتە وەرزشییە گەورەیە ببێتە مایەی ھاندانتان بۆ بەدەستھێنانی سەرکەوتنی زیاتر لە خولەکانی عێراق و پێشخستنی بواری وەرزشی لەھەرێمی کوردستان. 
سوپاس بۆ ئەوەی دڵخۆشتان کردین.
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران