لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی دوای یارییەکەدا ، ئێنریکی ئاماژەی بەوەدا کە پێش یارییەکەی سویسراش وتویەتی ئیسپانیا یەکێکە لەو ھەشت ھەڵبژاردەیەی دەتوانێت نازناوەکە بەدەست بێنن و ئێستاش کە تەنیا چوار ھەڵبژاردە ماوە ئەوان یەکێکن لە پاڵێوراوەکان ، بەڵام ھەموو شتێک پەیوەستە بەخۆیانەوە .

ئێنریکی وتیشی کە شانازی بەوەوە دەکات کە تیپەکەی گەیشتووتە یاریی پێش کۆتایی پاڵەوانێتییەکە ، بەڵام شتێکی شێتانەیە ئەگەر وا بیر بکرێتەوە ھەر چوار ھەڵبژاردەکەی ئەو قۆناغە چاویان لەوە نییە ببنە پاڵەوان .


راھێنەرەکەی ئیسپانیا ئەوەشی ئاشکراکرد کە پێش لێدانە یەکلاکەرەوەکان ھەوڵی داوە وا لە یاریزانەکان بکات ھێمن بن و بێ گوشار لێدانەکان جێبەجێ بکەن ، و سەرەڕای ئەوەی بە سەرەتایەکی باش دەستیان پێ نەکردووە بەڵام لە کۆتاییدا ئامانجەکەیان پێکاوە .