ساوسگێت دوای یارییەکە وتی: ئاستێکی نایابمان پێشکەش کرد، نەوەک تەنھا یلریزانە سەرەکیەکان، ئەوانەی وەکو یەدەکیش بەشداربوون پارێزگاریان لە ریتمی یارییەکە کرد و زۆر باش بوون، ئەوان کاری باشیان کرد، زۆر قورسە ئەو کۆمەڵە یاریزانەت لەبەدەست بێت و ھەمووان بەدڵ خۆشی بھێڵیەوە، چونکە دەبێت تەنھا ١١ یاریزان یاری بکات، بەڵام یاریزانەکانم زۆر تێگەیشتون و ئامادەن لە پێناوی تیپەکە قوربانی بدەن.

وتیشی: ئێمە بەھۆی گیانی قوربانی دانەوە گەیشتوینەتە قۆناغی پێش کۆتایی، راستە ریتمی یاریکردن گرنگە بەڵام چەندین تیپمان بینی بەھۆی ئەوەی گیانی تیم و قوربانی دانیان تێدانەبووە ماڵئاواییان کرد.
سەبارەت بە قۆناغی داھاتوش ساوسگێت وتی: بەباشی توانای دانیمارک دەزانین و ئەوان خۆیان سەلماندوە لەم پاڵەوانێتییەکە، لەپاڵ ئەوەش سود لە پاڵنەری رووداوەکەی ئیریکسن وەردەگرن، بۆیە یارییەکی زۆر خۆش دەوێت.

ھەر سەبارەت بەو یارییە وتی: ئەزمونی ئەم جۆرە یارییانەمان ھەیە و یاریزانانەکانیشمان لەسەر ئاستی یانەکە چەندین یاری لەو جۆرەیان کردوە بۆیە پێویستە سود لەو ئەزمونە وەرگرین.