سەرەڕای ئەوەی پێشکەوتن و تەکنەلۆژیا بۆ مرۆڤایەتی گرنگە، بەڵام لە ھەرێم سۆشیاڵ میدیا کاریگەری لەسەر زۆر بوار دروستکردووە و دیاردەی کاڵبونەوەی پەیوەندی کۆمەڵایەتیش تەنھا لەناو شارەکان بەربڵاو نییە، بەڵکو گوندەکانیشی گرتووەتەوە.
خەڵکیش زیادەڕەوی لە کڕینی خۆراک و شتومەک ناکەن. "تەحسین خەفاجی" وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانیش دەڵێت، پلانی ئەمنییان ئامادەیە و ھێزی زیاتر بۆ پاراستنی مزگەوت و شوێنە ئەمنییەکان بڵاودەکەنەوە.
ئەوەش نیگەرانی لەلای دانیشتوانی ئەو گەڕەکە دروست کردووە و داوا لەلایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن خزمەتگوزارییەکانیان بۆ دابین بکەن.
سەدر دەیەوێت بۆ کۆبونەوەکەی رۆژی چوارشەممەی ئەنجومەنی نوێنەران ٢٢٠ پەرلەمانتار کۆبکاتەوە ئەوەش دوای ئەوەی ھەموو ھێزی خۆی بەکارھێنا لە کۆبونەوەکەی رۆژی شەممەدا تەنھا ٢٠٢ پەرلەمانتاری بۆ کۆکرایەوە، دەشوترێت ژمارەی ئەو پەرلەمانتارانەی سەدر و ھاوپەیمانەکانی کۆیان کردونەتەوە ١٩٣ پەرلەمانتار بووە نەک ٢٠٢ .
ئەو لێدوانەی بایدن لەبارەی گۆڕینی دەسەڵات لە روسیا کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە، کاردانەوەکان کۆشکی سپییان ناچار کرد روونکردنەوە بدات و بڵێ، مەبەستی سەرۆکی ئەمریکا، گۆڕینی دەسەڵات لە روسیا نەبووە، بەڵکو مەبەستی ئەوەیە کە نابێت رێگەبدرێت، پوتن دەسەڵات بەسەر دراوسێکانی روسیا بسەپێنێت.
لەرۆژی جیھانی شانۆشدا ھونەرمەندانی ھەڵەبجە داوا لەحکومەت دەکەن ھۆڵێکی شایستەیان بۆ بنیادبنرێت، پارێزگاری ھەڵەبجەش بەکوردسات نیوزی راگەیاند، نەبوونی بودجە ھۆکاری سەرەکی کێشەی دروست نەکردنی ھۆڵە لە شارەکەدا.
ماوەی چەند رۆژێکیشە مانیان لە خواردن گرتووە، چالاکوانان و رۆژنامەنوسانی شیلادزێش دەڵێن ئازادی رادەڕبرین لە ناوچەکەیان بەرتەسککراوەتەوە و ناتوانن کارەکانیان ئەنجام بدەن.
تێیدا سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان داوای لە پارت و لایەنەکان کرد رێکەوتنی سیاسی لەسەر یاسای ھەڵبژاردنەکان بکەن، وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستانیش ئامادەیی تەواوی حکومەتی دەربڕی بۆئەوەی ھاوکار بێت لە بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنێکی دروست.