بزوتنەوەی تاڵیبانیش دەڵێت، بەھۆی ئەوەی ھیچ بژاردەیەکی ئەوتۆیان نییە بۆ جوتیارە ئەفغانییەکان، بۆیە ناتوانن قەدەغەی بەرھەمھێنانی خەشخاش لە جوتیارەکان بکەن.
دوای تێپەڕبوونی ١٠ ساڵ بەسەر دروستکردنیدا، مۆزەخانەی فۆلکلۆری لە قشڵەی کەرکوک، لە لایەن ئیدارەی کەرکوک و دەستەی باڵای شوێنەواری عێراقەوە کرایەوە، کە بەشێک لە کەلوپەلی پێکھاتەکانی کەرکوکی تێدا نمایش کراوە، لە سنوری پارێزگای کەرکوک ٨٠٠ ناوچەی شوێنەواری ھەیە، کە لە لایەن حکومەتی عێراقەوە فەرامۆشکراون.
بەڵام سەرەڕای دەنگۆکان "رۆمان ئەبرامۆڤیچ" بەشداری لە خولی نوێی دانوستانەکانی روسیا و ئۆکراینی لە ئیستانبوڵ کرد و چاوی بە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کەوت.
بەڵام ھاوڵاتیان زستانێکی سەخت و بێنەوتیان بەڕێکرد و وەزارەتەکەشی نەیتوانی داھاتی نەوت لە دەستی حزب دەربھێنێت و بیخاتە گەنجینەی حکومەتەوە بۆ دابەشکردنی موچە و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری، ئەو ئابووری سەربەخۆیەی حزبەکەشی بانگەشەی بۆ دەکرد، بوو بە ئابووری دەوڵەمەندبوونی بەرپرسەکانی و ھەژارکەوتنی خەڵکی کوردستان و مایەپوچبونی حکومەت.
ستران عەبدوڵا ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەبارەی دیدارەکەوە بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە ئێستادا بەھاری بوژانەوەی یەکێتی لە قۆناغی نوێدا دەستیپێکردووە، سالار مەحمود ئەندامی لیژنەی باڵای دیداری یەکێتیش بە کوردسات نیوزی راگەیاند، دیداری یەکێتی بە ئامانجی دروستکردنی روئیا و سیاسەتی نوێ بۆ یەکێتی لە کۆمەڵێک بواری جیاوازدا بەڕێوەدەچێت.