ڕاپۆرت

 چونکە ھیچ بڕیارێک لەبارەی لابردنی سوپای پاسداران لە لیستی تیرۆر نەدراوە، ئەو بڕیارەش بۆ "جۆ بایدن" سەرۆکی ئەمریکا بەجێھێڵدراوە، بەڵام ھێشتا ھیچ بڕیارێکی یەکلاکەرەوەی نەداوە، دوودڵی "بایدن"یش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەو ھەنگاوە لەڕووی سیاسییەوە زۆر قورسەو لە کۆنگرێسیش دژایەتییەکی زۆر دەکرێت. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

داوا دەکرێت چاودێریەکی وردتر لەسەر بازاڕەکان ھەبێت و رێگە بە ھیچ ھەولێکی بەرز بونەوەی نرخ نەدرێت

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھاووڵاتیانی کەرکوک ڕەخنە لە لێدوانەکانی ڕاکان جبوری پارێزگاری کەرکوک بە وەکالەت دەگرن کە ڕایگەیاندووە ئیدارەی کەرکوک خزمەتگوزاری گەیاندووەتە ھەموو ناوچەکانی کەرکوک بە بێ جیاوازی.

ھاوکات "سەباح حەبیب" ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، کێشە و گرفتەکانی کەرکوک ھۆکارەکەی بۆ بێ پلانی ئیدارەی شارەکە دەگەڕێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بۆچوونێکیش لەناو پەرلەمانتاران ھەیە ئەگەر کۆمیسیۆن کارا نەکرێتەوە و یاسای ھەڵبژاردن ھەموار نەکرێتەوە، ئەستەمە لە ١ی ١٠ی ٢٠٢٢ ھەڵبژاردن بەڕێوەبچێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

گەڕەکی گەرەسۆر لە شاری ھەولێر نزیکەی ١١ ساڵە ئاوەدان نەکراوەتەوە و بە پێی پێویست خزمەتگوزاری بۆ جێبەجێ نەکراوە و دانیشتوانەکەی داوای خزمەتگوزاری دەکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دانیشتووانی گەڕەکەکە دواکارن لە لایەنی پەیوەندیدار کار بۆپاراستنیان بکات چونکە بەشێکە لە مێژووی شارەکە و مێژووی دروستبوونیان بۆ ١٠٠ ساڵ دەگەڕێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

قازی محەمەد لە ساڵی ١٨٩٣ لە شاری مەھاباد لەدایکبووە و لە دوای کۆچی دوایی باوکی لە ١٩٤١ بووەتە قازی مەھاباد، دوای دامەزراندنی کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستان بە سکرتێری کۆمەڵەکە ھەڵبژێردراوە،  قازی محەمەد و ھاوڕێکانی دوای ڕاپەڕینی ناوچە کوردییەکان ڕۆژھەڵات و ڕزگارکردنیان لە دەستی دەسەڵاتی پەھلەوی لە ٢٢ی کانونی یەکەمی ١٩٤٦ لە شاری مەھاباد کۆماری کوردستانیان دامەزراند، بەڵام دوای ١١ مانگ لە دامەزراندنی کۆمارەکە، لە ٣١ی ئاداری ١٩٤٧ قازی محەمەد و سەدر و سەیفی قازی لەسێدارەدران.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جاسم حەمادی، وەزیری ژینگەی عێراق بە وەکالەت لەبارەی مەترسییەکانی گلدانەوەی ئاو لەلایەن وڵاتانی دراوسێوە رایگەیاند، بەپێی ئەو توێژینەوە و راپۆرتە زانستییانەی ئەنجام دراون، ئەگەر کێشەی پیسبوونی ئاو و گلدانەوەی ئاوی رووبارەکان لەلایەن وڵاتانی دراوسێوە بەردەوام بێت، لە ساڵانی داھاتوودا نزیکەی حەوت ملیۆن کەس لە عێراق ناتوانن دەستیان بە ئاوی پێویست بگات، ئەوەش زەنگێکی مەترسیدارە بۆ ئاسایشی نیشتمانی عێراق و زیادبوونی ئاوارەی نێوخۆیی و ھەڵھاتن لەو شوێنانەی کە رووبەڕووی بێئاویی دەبنەوە.

وەزیری ژینگەی عێراق لەبارەی چارەسەرەکانەوە رایگەیاند، لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکانی تایبەت بە ئاو و دوورخستنەوەی مەترسییەکان، پێویستە گرنگی زیاتر بە کەرتی ئاو بدرێت و لە رێگەی دیپلۆماسیشەوە کێشەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ چارەسەر بکرێن تاکو عێراق لە مافە ئاوییەکانی بێبەش نەکەن. وتیشی، لە ئێستادا کەرتی ئاو گرنگترین پێشینەی کارەکانی وەزارەتەکەیانە و کار بۆ دانانی پلان و ستراتیژی ئایندەیی دەکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.

بەپێی راپۆرتەکانی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق، بەھۆی سیاسەتی وڵاتانی دراوسێ و گۆڕانکارییە ژینگەییەکان و کەمیی زانیاریی لەبارەی سەرچاوە ئاوییەکانەوە، لە دە ساڵی رابردوودا گەیشتنی ئاو بە عێراق لە وڵاتانی دراوسێوە ٧٠٪ کەمی کردووە و عێراق تەنھا لە ٣٠٪ مافە ئاوییەکانی بەدەستھێناوە.

لە چەند ساڵی رابردوودا تورکیا و ئێران چەند بەنداو و پڕۆژەیەکی ئاودێریی گەورەیان لەسەر رووبارەکان دروستکرد و بەھۆیەوە گەیشتنی ئاو بە عێراق لەو وڵاتانەوە بۆ کەمترین ئاست لە مێژوودا دابەزی.

 بەپێی لێدوانی بەرپرسانی ئاویش لە ھەرێمی کوردستان ھاتنی ئاو لە بەشێک لە رووبارەکان لە ئێرانەوە بۆ ھەرێم گەیشتووەتە سفر. بەپێی پڕۆگرامێکی نەتەوە یەکگرتووەکانیش عێراق لەگەڵ وڵاتانی سوریا و تورکیا و ئێران گفتوگۆ دەکات بۆ رێکخستنی ئاوی رووبارەکانی دیجلە و فورات و ئەو سەرچاوانەی لە ئێرانەوە ھەڵدەقوڵێن.


 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
12345...101