بەپێی ئامارەکان جیابوونەوەی ھاوسەران لە ھەرێمی کوردستان زیادیکردووە، ئەنجومەنی دادوەریش ئاشکرایکرد، لە ھەرێمی کوردستان ١٢ ھۆکار بۆ جیابوونەوەی ھاوسەران ھەیە.
ھیچ کۆبوونەوەیەکی ئەنجامنەداوە و سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانیش بۆ دیاریکردنی، کاتی دانیشتنی پەرلەمان لەبارەی ھەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکان چاوەڕێی رێککەوتنی لایەنەکانە بەڵام بۆ ھەر پرسێکی تر ئامادەیە کۆبوونەوەی پەرلەمان رێکبخات. ٢١ پەرلەمانتاریش، لەیاداشتێکدا داوا دەکەن پەللەمان لەبارەی خراپی رەوشی ئابوری خەڵک و دابەشنەکردنی مووچە کۆببێتەوە.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەیەکی سلێمانیش دەڵێت، بەھۆی بەردەوامی گرفتەکە و چارەسەرنەکردنی، ھەندێ بەش لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی پەکیان کەوتووە و زیانی زۆریش بەر ھاوڵاتیان کەوتووە.
چونکە ھیچ بڕیارێک لەبارەی لابردنی سوپای پاسداران لە لیستی تیرۆر نەدراوە، ئەو بڕیارەش بۆ "جۆ بایدن" سەرۆکی ئەمریکا بەجێھێڵدراوە، بەڵام ھێشتا ھیچ بڕیارێکی یەکلاکەرەوەی نەداوە، دوودڵی "بایدن"یش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەو ھەنگاوە لەڕووی سیاسییەوە زۆر قورسەو لە کۆنگرێسیش دژایەتییەکی زۆر دەکرێت.
یەکێک لەو وڵاتانە تورکیایە، کە بەھۆی شەڕی ئۆکراینەوە، نرخی غازی سروشتیی بۆ ماڵان ٣٥% و بۆ بەرھەمھێنانی کارەبا ٤٤% بەرزبووەتەوە، جگەلە بواری وزە، تورکیا لە چەندین ئاستی تر، پەیوەندیی قوڵی لەگەڵ روسیا و ئۆکراین ھەیە و ساڵانە لەگەڵ روسیا بە بەھای ٣٢ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار و لەگەڵ ئۆکراینیش بە بەھای ٧ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار، ئاڵوگۆڕی بازرگانی ھەیە.
بریکاری پێشوی وەزارەتی دارایی عێراقیش دەڵێت ھەموو عەرەب دژی ھەرێمی کوردستان یەکگرتوون بەتایبەتی لە پرسە سیاسیی و داراییەکان، ئابوریناسێکیش دەڵێت دوای بڕیارەکەی داداگای فیدراڵی عێراق دەرھاوشیتەی تری بەداوەدێت.
داوا دەکرێت چاودێریەکی وردتر لەسەر بازاڕەکان ھەبێت و رێگە بە ھیچ ھەولێکی بەرز بونەوەی نرخ نەدرێت