ئەو لێدوانەی بایدن لەبارەی گۆڕینی دەسەڵات لە روسیا کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە، کاردانەوەکان کۆشکی سپییان ناچار کرد روونکردنەوە بدات و بڵێ، مەبەستی سەرۆکی ئەمریکا، گۆڕینی دەسەڵات لە روسیا نەبووە، بەڵکو مەبەستی ئەوەیە کە نابێت رێگەبدرێت، پوتن دەسەڵات بەسەر دراوسێکانی روسیا بسەپێنێت.
سەدر دەیەوێت بۆ کۆبونەوەکەی رۆژی چوارشەممەی ئەنجومەنی نوێنەران ٢٢٠ پەرلەمانتار کۆبکاتەوە ئەوەش دوای ئەوەی ھەموو ھێزی خۆی بەکارھێنا لە کۆبونەوەکەی رۆژی شەممەدا تەنھا ٢٠٢ پەرلەمانتاری بۆ کۆکرایەوە، دەشوترێت ژمارەی ئەو پەرلەمانتارانەی سەدر و ھاوپەیمانەکانی کۆیان کردونەتەوە ١٩٣ پەرلەمانتار بووە نەک ٢٠٢ .
فەریق حامید کاکەخان یەکەم وەستایە لە قەزای چەمچەماڵ کە لەساڵی ١٩٨٣ەوە دەستیکردووە بە چاککردنەوەی ئامێرەکانی ساردکەرەوە و گەرمکەرەوە لە قەزاکەدا و ناوبانگێکی باشی پەیداکردووە.
وەستا فەریق دەڵێت ھەوڵیداوە لە ڕێی ئەنجامدانی کاری باش بۆ ھاوڵاتیان و لەبەرچاوگرتنی ڕەوشی ژیانی خەڵک سەرنجی ھاووڵاتیان بۆ لای خۆی ڕابکێشێت.
بەشداربووانی پێشانگەکە جەختیانکردەوە لەسەر گرنگی ئاوڕدانەوە لە شوێنەوارە مێژوییەکانی کەرکوک و مامۆستایەکی ھونەریش وتی، ئەرکی حکومەتی عێراقە کار لەسەر پاراستنی کلتوری ھەمەڕەنگی پێکھاتەکانی پارێزگای کەرکوک بکات و خزمەتی شوێنەوارەکانی شارەکەش بکات بەڵام نەیکردووە.
لە فیستیڤاڵەکە جگە لە نمایشکردنی جلوبەرگی کەلتوری و پێکھاتە جیاجیاکانی عێراق، چەندین سەمای کەلتوری کۆنی پێکھاتەکان بەڕێوەچوو.
ساڵانە فیستیڤاڵی جلوبەگری کەلتوری پێکھاتەکانی عێراق لە بەغداد بەڕێوەدەچێت، ئەمساڵ بۆ یەکەمجارە ئەم فێستیڤاڵە لە شاری موسڵ بەڕێوەدەچێت.
پێشبینیش دەکرێت بەھۆی بەردەوامی پشووەکانەوە، ژماریەکی زیاتری گەشتیاران سەردانی دوکان بکەن.
عەمیدی فڕۆکەوان "حسێن فەیزوڵا" لە تیمی فڕۆکەوان لە لێدوانێکدا بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ماوەی ٣ رۆژە بەبەردەوامی بە دوای ئەو سێ گەنجەدا دەگەڕێن کە کەوتوونەتە ئاوی چەمی خەمەڵوکە لە قەزای ماوەت، بەڵام تائێستا نەدۆزراونەتەوە.
وتیشی، لە گەڕان بەردەوام دەبن ھەتا ئەو کەسانە دەدۆزرێنەوە و چارەنوسیان ئاشکرا دەکرێت.
بەشێک کرێکارەکانی ئەو شارەش دەڵێن، ڕۆژانە چەندین سەعات لە شەقامەکان دەوەستن بۆ دەستکەوتنی کار، بەڵام بێ ئیش و داھات دەگەڕێنەوە ماڵەوە.