ئابووری

بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە نرخی نەوت ناسەقامگیرە و بەراورد بە هەفتەی رابردووش بەرزبووەتەوە.

ئەمڕۆ لەگەڵ كردنەوەی بازاڕی وزەی جیهان، بەراورد بە هەفتەی رابردوو نرخی نەوت بەرزبووەوە و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت هەشت سەنت بەرزبووە كە دەكات ٠.١١ ٪ و گەیشتە ٧٣ دۆلار و ١٤ سەنت، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی تكساسیش دە سەنت بەرزبووەوە كە دەكاتە٠.١٤٪ گەیشتە ٦٩.٣٢ دۆلار بۆ یەك بەرمیل.

میدیاكانی ئەمریكا هۆشكاری ناجێگیری و ناسەقامگیری نرخی نەوتیان بۆ شەڕۆ و ئاڵۆزییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەڕاندووەتەوە لە نێوان ئیسرائیل و ئێران و حەماس و بزوتنەوەی حەماس و جەختیانكردووەتەوە، لەگەڵ هێوربوونەوەی رەوشەكە، نرخی نەوتیش زیاتر بەرزدەبێتەوە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی وزەی جیھان، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت کە پێوەرێکی جیھانییە ٥١ سەنت واتە ٠.٧١% بەرزبووەوە و گەیشتە ٧٢ دۆلار و ٤٩ سەنت، نرخی نەوتی تەکساسیش ٤٣ سەنت واتە ٠.٦٣% بەرزبووەوە و گەیشتە ٦٨ دۆلار و ٦١ سەنت بۆ ھەر بەرمیلێک.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەھۆی ئاڵۆزییەکانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاستەوەیە، بە تایبەت لەگەڵ زیادبوونی بۆردوومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر حزبوڵا و حوسییەکان.

بڕیاریشە ئەمڕۆ جیروم پاول سەرۆکی ئەنجومەنی یەدەگی فیدراڵی ئەمریکا وتەیەک پێشکەش بکات کە چاوەڕواندەکرێت کاریگەری لەسەر بازاڕی دراو و نەوت دروستبکات. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی ھەواڵی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، وەفدی بزوتنەوەی حەماس و قەتەر و ئەمریکا گەیشتوونەتە قاھیرەی پایتەختی میسر، بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان سەبارەت بە ئاگربەست لە غەززە.

ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرزیش بڵاویکردەوە، جێگری سەرۆکی حەماس سەرکردایەتی وەفدی بزووتنەوەکەی دەکات، بەڵام ئیسرائیل نیازی نییە ھیچ وەفدێک بنێرێتە قاھیرە، تا ئەو کاتەی لیستی ناوی ئەو بارمتانەی بەدەستدەگات کە ھێشتا زیندوون و لە غەززەن. 

ھاوکات سەرکردەیەکی حەماس کە ناوەکەی ئاشکرا نەکردووە بە فرانس پرێسی وتووە، ئەگەر بێتو ئیسرائیل رەزامەندی بدات لەسەر داواکارییەکانیان، ئەوا دەکرێت لە ماوەی ٢٤ بۆ ٤٨ سەعاتدا ئاگربەست لە غەززە رابگەیەندرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەو کۆمەڵەیە کە بە "ئەپیکور" ناسراوە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لێدوانەکانی ئەم دواییانەی لێپرسراوانی عێراق کە دەڵێن رێککەوتن کراوە سەبارەت بە ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان لەڕێگەی بۆری نەوتی عێراق_تورکیا، ھیچ بنەمایەکیان نییە، ناشزانن پاڵنەری پشت ئەو لێدوانە ھەڵانە چین. 

راشیگەیاند،  تائێستا ھیچ پێشنیازێک لەلایەن حکومەتی عێراق و حکومەتی ھەرێم نەخراوەتەڕوو ھیچ رێککەوتنێکیش نەکراوە، مانگانەش عێراق بەھۆی راگرتنی ھەناردەی نەوتی ھەرێمەوە یەک ملیار دۆلار زیانی بەردەکەوێت. 

ئەپیکور ئاماژەی بەوەشدا، لە رۆژانی ٧ و ٩ی کانونی دووەمی ئەمساڵدا، کۆبوونەوە لەنێوان نوێنەرانی حکومەتی عێراق و ھەرێمی کوردستان و کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی نەوت لە بەغداد کراوە، بەڵام تا ئێستا ھیچ بەرەوپێشچوونێک نییە، ئامادەشن بۆ کۆبوونەوەی دیکە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بە خێرایی، کە سودی بۆ ھەمووان ھەبێت. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەو ئەندامانەی ئەنجومەنی نوێنەران لە یاداشتێکدا کە ئاڕاستەی سودانیان کردووە جەختیان کردووەتەوە بەپێی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی پێویستە مووچەی سێ مانگی ساڵی رابردوی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان خەرج بکرێت.

د.بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران کە ئیمزای لەسەر یاداشتەکە کردووە بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە یاداشتەکەدا پاڵپشت بە بڕیارەکەی ھەفتەی رابردوی دادگای فیدڕاڵی، داوایانکردووە بۆ ھەر مانگێک ٦١٨ ملیار دینار بۆ موچەی فەرمانبەران رەوانەی ھەرێم بکرێت، ئومێدیشیان ھەیە کە حکومەتی فیدڕاڵ بڕیار لەسەر پێدانی ئەو سێ موچەیە بدات.

٢١ی ئەم مانگە دادگای فیدڕاڵی سکڵای تایبەت بە مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی یەکلاکردەوە و رایگەیاند، ئەگەر ھەرێم پابەند نەبوو بە بڕگەی دووەمی مادەی (١٢) لەیاسای بودجەی گشتی فیدراڵی، پێویستە خەڵکی کوردستان بێ بەش نەکرێت لە قوتی ڕۆژانەو سەرچاوەی بژێویی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ نرخی خاوی برێنت ٤٤ سەنت بۆ ھەر بەرمیلێک دابەزی و ھەر بەرمیلێک بە ٨٣ دۆلار و ٢٣ سەنت مامەڵەی پێوەکرا، ھەروەھا نەوتی رۆژئاوای تەکساس ٤٥ سەنت دابەزی و بە ٧٨ دۆلار و ١٦ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

ئیدارەی ڕاگەیاندنی وزەی ئەمەریکا ڕۆژی پێنجشەممە بڵاویکردەوە، ھەفتەی ڕابردوو، ئاستی کۆگاگردنی نەوتی خاو لە ئەمریکا بە بڕی ٣.٥ ملیۆن بەرمیل بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە ٤٤٢.٩ ملیۆن بەرمیل.

کریستوفر والەر، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرانی یەدەگی فیدراڵی ئەمریکا ڕایگەیاند، بڕیاردەرانی بانکی ناوەندی ئەمریکا پێویستە کەمکردنەوەی ڕێژەی سوود دوابخەن بۆ لانیکەم دوو مانگی دیکە، بەوپێیەش ھێشتنەوەی ڕێژەی سوود لە ئاستێکی بەرزتر بۆ ماوەیەکی درێژتر دەبێتە ھۆی خاوبوونەوەی گەشەی ئابووری، ئەمەش خواست لەسەر نەوت سنووردار دەکات.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان (ئەپیکور) لە نوسراوێکدا کە ئاڕاستەی سیناتۆر ریچارد جەی دوربین، ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکای کردووە، ئەوەی خستوەتەڕو، داوا دەکات لەمیانەی بەشدارییان لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا، ئەمریکا فشار بخاتەسەر لێپرسراوانی عێراق و ھەرێم تا ھەناردەی نەوتی کوردستان دەستپێبکاتەوە.

باسی لەوەشکردووە، ١١ مانگە ھەناردەی نەوتی کوردستان راگیراوە و حکومەتی عێراق بەمەبەست رێگری لە بەرھەمھێنانی نەوتی کوردستان دەکات بەوھۆیەش مانگانە ملیارێک دۆلار لەدەستچووە، بۆیە داوا دەکەن پرسی دووبارە دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوت لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق گفتوگۆی لەسەر بکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئارتیۆم ستودینکۆڤ، لێپرسراوی فەرمانگەی ئەوروپا لە وەزارەتی دەرەوەی روسیا بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، ساڵی رابردوو ئیسپانیا و فەڕەنسا و بەلجیکا پێکەوە بە بەھای زیاتر لە چوار ملیار و ٦٠٠ ملیۆن یۆرۆ غازیان لە مۆسکۆ کڕیووە.

ئەوەشی خستوەتەڕو، لەو ساڵەدا ھەناردەی غازی شلی وڵاتەکەی بۆ فەڕەنسا بە ڕێژەی ٤١% زیادیکردووە و دوای چینیش، ئیسپانیا و فەڕەنسا  گەورەترین کڕیاری غازی شلی روسیا بوون.

زیادبوونی خواست لەسەر غازی روسیا لەلایەن وڵاتانی ئەوروپاوە لەکاتێکدایە بەھۆی زیادبوونی گرژییەکانەوە، قەتەر بڕیاریداوە بە کاتی ھەناردەی غازی شل لەرێگەی دەریای سورەوە رابگرێت.
پێشتریش بەھۆی جەنگی روسیا و ئۆکراینەوە زۆرینەی وڵاتانی ئەوروپا بڕیاریاندا غاز لە رووسیا نەکڕن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆمپانیای دانەغاز راپۆرتی دارایی ساڵی ٢٠٢٣ی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، کۆی گشتی داھاتی کۆمپانیاکە لە ساڵی رابردوو گەیشتووەتە ١٦٠ ملیۆن دۆلار، کە لە ساڵی ٢٠٢٢ کۆی گشتی داھاتەکەیان ١٨٢ ملیۆن دۆلار بووە و بەڕێژەی ٢٠٪ دابەزینی تۆمارکردووە. ھۆکاری دابەزینی داھاتەکەشی بۆ دابەزینی نرخی فڕۆشتن دەگەڕێتەوە، بەڵام زیادبوونی ئاستی بەرھەمھێنان لە ھەرێمی کوردستان و عێراق و کەمبوونەوەی خەرجی بەکاربردن بەشێک لەو کەمکردنەی بۆ پڕکردووەتەوە. 

وتیشی، تێکڕای بەرھەمھێنانی غاز لە ھەرێمی کوردستان لەو ساڵەدا بەڕێژەی ٨٪ بەرزبووەتەوە، کە ئاستی بەرھەمھێنانی کۆمپانیاکە لە چارەکی چوارەمی ساڵی رابردوو، گەیشتووەتە ئاستی پێوانەیی و بەرھەمھێنانی غاز لە رۆژێکدا ٥٢٠ ملیۆن پێ سێجا بووە. 

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، میکانیزمێکی نوێی پارەدان لە ھەرێمی کوردستان خراوەتەکار، بۆ گرەنتی کردنی شایستە داراییەکان بە سیستمێکی رێکخراو. 

ھەروەھا پڕۆژەی پەرەپێدانی کێڵگەی کۆرمۆر بەرەوپێشچووە و شەش بیری نوێیان لە چوارچێوەی ئەو پڕۆژەیە ھەڵکەندووە.  

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق پێشوازی لە وەفدێکی بانکی نێودەوڵەتی کرد بە سەرۆکایەتی بەڕێوەبەری نوسینگەی بانکی نێودەوڵەتی لە عێراق و ھەردوولا باسیان لە بەرزکردنەوەی ھاریکاری دووقۆڵی نێوان بانکی ناوەندی عێراق و بانکی نێودەوڵەتی کرد.

بەپێی راگەیەندراوێکی بانکی ناوندی، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پڕۆژەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی و گشتگیری دارایی و بەرنامەکانی چاکسازی بۆ بەرزکردنەوەی سەقامگیری و گەشەپێدانی کەرتی دارایی لە عێراق کراوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە، ھەردوولا باسیان لە پاڵپشتی بانکی نێودەوڵەتی کردووە بۆ پێدانی ڕاوێژ لە دامەزراندنی بانکی ڕیاز کە تایبەتە بە دابینکردنی دارایی پڕۆژە بچووکەکان لە عێراق، بە پاڵپشتی کۆمپانیای دارایی نێودەوڵەتی.

دەشڵێت، وەفدی بانکی نێودەوڵەتی ستایشی ڕێکارەکانی بانکی ناوەندی عێراقی کردووە لە ئاسانکاری گواستنەوەی دارایی بۆ توێژە جیاوازەکانی عێراق و دووپاتیکردەوە ژێرخانی سیستمی پارەدانی ئەلیکترۆنی و سیستمی پرۆگرامسازی لە عێراق لە باشترین سیستمەکانی ناوچەکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکاندا، نرخی نەوتی برێنت بەرێژەی لەسەدا ٠.٥ بەرزبووەوە و نرخی ھەر بەرمیلێک نەوت گەیشتە ٧٨ دۆلار و ٩٧ سەنت.

ھەروەھا نرخی نەوتی تەکساسیش ٤١ سەنت بەرێژەی لەسەدا ٠.٦ بەرزبووەوە و نرخی بەرمیلێک گەیشتە ٧٣ دۆلار و ٧٢ سەنت.

بە وتەی شارەزایانی ئابوریش، ھۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، بۆ ئەو پێشبینیانە دەگەڕێتەوە کە لەبارەی کەمبونەوەی ئاستی بەرھەمھێنانی نەوتی ئەمریکاوە کراون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی نوسراوێکی رەسمی بانکی ناوەندی عێراق، ھەشت بانکی عێراقی بەشداریکردنیان لە پەنجەرەی کڕین و فرۆشتنی دراوی بیانی لێ قەدەغەکراوە و رێگەپێدراو نین بە کڕین و فرۆشتنی دراوی بیانی.

بانکەکان پێکھاتوون لە: بانکی وەبەرھێنانی عێراقی و بانکی کوردستانی نێودەوڵەتی ئیسلامی و بانکی یەکێتی عێراق، بانکی ھودا و بانکی وەبەرھێنانی نێودەوڵەتی ئاشور و بانکی باشوری ئیسلامی بۆ وەبەرھێنان و دارایی و بانکی ئیسلامی عەرەبی لەگەڵ بانکی بازرگانی حامورابی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق دوای کۆتاییھاتنی کۆبوونەوەی لیژنەی وەزاری ئۆپیک پڵەس تایبەت بە چاودێری نرخی نەوت کە بەشێوەی ئۆنلاین بەڕێوەچوو، باسی لەوەکرد، بەمەبەستی پاراستنی ھاوسەنگی لە خواست و خستنەڕوی نەوت لە بازارەکانی جیھان، ئۆپیک پڵەس بڕیاریدا بۆ دوو مانگی داھاتوو ھەناردەی نەوت بەجێگیری بھێڵێتەوە.

وتیشی، سەرەتای مانگی نیسانی ئەمساڵ جارێکی دیکە لیژنەکەیان ھەڵسەنگاندن بۆ نرخی نەوت لە بازارەکانی جیھاندا دەکات، لەسەر ئەو بنەمایەش راسپاردەی خۆی بۆ کەمکردنەوە یان زیادکردنی بەرھەمھێنانی نەوت پێشکەش بە وەزیرانی نەوتی وڵاتان دەکات.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمرۆ نرخی ھەر بەرمیلێک نەوتی برێنت کە پێوەرێکی جیھانییە لە بازارەکانی جیھاندا ٨٣ سەنت بەرزبۆتەوە و گەیشتۆتە ٨٤ دۆلار و ٣٨ سەنت و نرخەکەی بەراورد بە رۆژێک پێشتر بەرێژەی لە سەدا ١ زیادیکردوە.

ھەروەھا نرخی نەوتی تەکساس بە بڕی ٧٨.٧٩ سەنت بەرزبۆتەوە و نرخی ھەر بەرمیلێک لەو نەوتە گەیشتۆتە ٧٨ دۆلار و ٧٩ سەنت .

ھۆکاری بەرزبونەوەی نرخی نەوتیش بۆ ئەو ھێرشە موشەکییە دەگەرێندرێتەوە کە لە دەریای سور کرایە سەر کەشتیەکی سوتەمەنی سەر بە کۆمپانیای ترافیجورا و دوای ئەو ھێرشەش کۆمپانیاکە رایگەیاند، مەترسییە ئەمنییەکان ھەڵدەسەنگێنن ، پێش ئەوەی بەردەوامیی بە کارەکانیان بدەن لە دەریای سوردا .

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، بەھۆی کردنە ئامانجی کەشتی نەوتھەڵگری بەریتانی بەناوی مارلین لواندا کە کەنداوی عەدەن کە بەتەواوی تێکشکا و سوتا، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھان ئاستێکی پێوانەیی لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا تۆمارکرد و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت ٨٣ دۆلاری تێپەڕاند.

ئاماژە بەوەشکراوە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت یەک دۆلار و ١٢ سەنت بەرزبووەتەوە کە دەکاتە ١.٣٦٪و نرخەکەی گەیشتووەتە ٨٣.٥٥ دۆلار، نرخی نەوتی خاوی تەکساسیش ٦٥ سەنت بەرزبووەتەوە کە دەکاتە ٠.٨٤٪ و گەیشتووەتە ٧٨.١ دۆلار.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆمپانیای ئەبوزەبی نیشتمانی بۆ وزە کە بە کۆمپانیای "تاقە" ناسراوە، ئامادەکاری دەکات بۆ فڕۆشتنی پشکەکەی لە کێڵگەی ئەتروش بۆ نەوت. 

کۆمپانیاکە رایگەیاندووە، رێککەوتنێکی کۆتاییان لەگەڵ کۆمپانیای جەنەراڵ ئێکسپلۆرەیشن پارتنەرز کردووە بۆ فڕۆشتنی تەواوی پشکەکانی لەو کێڵگە نەوتییە، بەڵام وردەکاری زیاتری نەخستووەتەڕوو. 

کۆمپانیای تاقە بەڕێژەی ٥٣.٢% پشکی بەکاربردنی لە کێڵگەکە کڕیبوو، لە بەرامبەر ٦٠٠ ملیۆن دۆلار لە کۆمپانیای جەنەراڵ ئێکسپلۆرەیشن. 

کێلگەی ئەتروش کە دەکەوێتە نزیک ھەولێر، لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٩ نزیکەی ٥٠ ھەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی بەرھەمدەھێنا.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
123...15