پرۆژەیەكی چین بۆ بەرهەمهێنانی وزەی با ژمارەی پێوانەیی تۆمار كرد
٣٠ی ئازاری ٢٠٢٥
چین ژمارەی پێوانەیی تۆمار كرد لە باركردنی باڵێكی تۆڕباینی هەوا و گواستنەوەی بە ئاودا، كە بۆ یەكەمجارە تۆڕباینێكی 133 مەتری بخرێتە سەر پشتی كەشتییەكی بارهەڵگر.
پرۆسەكە ئاسان نەبووە، بەڵام سەركەوتنیشی جارێكی تر چینی وەك پێشەنگی بەرهەمهێنانی وزەی با بیری جیهان خستەوە.
چین وەك پێشەنگی بەرهەمهێنانی وزە لە رێگەی هەواوە، توانی ژمارەیەكی پێوانەیی لەو بوارەدا تۆمار بكات، ئەویش باركردنی درێژترین باڵی تۆڕباینی هەوا بوو لەسەر پشتی كەشتییەك و گواستنەوەی بە رووباری یانگتسیی چینەوە.
ئەو باڵە تۆڕباینەی هەوا كە خراپە سەر پشتی كەشتی گوێزەرەوە، درێژییەكەی 133 مەتر بوو، كێشەكەشی 67 تۆن بوو.
بە سەركەوتوویی خرایە سە پشتی كەشتی و ئەوەش وەك ژمارەیەكی پێوانەیی هەژمار كرا لە باركردنی درێژترین باڵی تۆڕباینی هەوا و گواستنەوەی بە ئاودا، كە لە بەندەری یانگتسیی چین باركرا.
پرۆسەكە ئاسان نەبوو، بەڵكو دوو گەورەترین كرێن بەكارهێنران بۆ بەرزكردنەوەی باڵەكان و دواتر باركردنیان، ئەوەش بە یەكەم چالاكی لەو جۆرە هەژمار دەكرێت.
بەهۆی هەستیاری پرۆسەكەوە، سەرجەم قۆناغەكانی بە گواستنەوەشییەوە، لە رێگەی هەستەوەرە و كامێراوە چاودێری بەردەوام كرا.
بەرزی ئەو تۆڕباینەی كە ئەو باڵانەی بۆ دەبەسترێت، 185 مەتر دەبێت، بە جۆرێك دروست كراوە، كە لەنێو دەریادا جێگیر بكرێت و بەرگەی زیاتری رەشەبا و زریانەكان بگرێت، لە مانگی كانونی یەكەمی 2024، ئەمجۆرە لە تۆرباین لەلایەن چینەوە راگەیەنرا، كە بە بەهێزترین تۆڕباینی هەوا دادەندرێت بۆ بەرگەگرتنی رەشەبا و زریانەكان.
تۆڕی نێودەوڵەتی تەلەفزیۆنی چین ڤیدیۆكانی بڵاوكردوونەتەوە و رایگەیاندووە، بەندەری یانگتسیی چینی بووە بە بەندەرێكی گرنگی باركردن و گواستنەوە.
ئەو تۆڕباینە لەلایەن گروپی چاینا ئیسترێن ئەلیكتریكەوە بەرهەم هاتووە و بە قۆناغێكی گرنگ دادەندرێت بۆ گەشەپێدانی زیاتری كەرتی بەرهەمهێنانی وزە لە رێگەی هەواوە كە لە جیهاندا چین بە پێشەنگی ئەو كەرتە دادەندرێت.