لە ماوەی 11 مانگی رابردوودا عیراق دووەم گەورەترین هاوبەشی بازرگانی ئێران بووە و بە بەهای 11 ملیار و 180 ملیۆن دۆلار كاڵای لەو وڵاتەوە هاوردە كردووە.

لە ماوەی 11 مانگی رابردوودا عیراق دووەم گەورەترین هاوبەشی بازرگانی ئێران بووە و بە بەهای 11 ملیار و 180 ملیۆن دۆلار كاڵای لەو وڵاتەوە هاوردە كردووە.  لەلایەکی دیکەوە بە گوێرەی داتاكان و بەپێی لێدوانەكانی هەندێك لە بەرپرسانی ئێرانی، بەرهەمە توركییەكان لە بازاڕەكانی عیراق تەنگیان بە بەرهەمە ئێرانییەكان هەڵچنیوە.

ئەو بەرپرسانە باس لەوە دەکەن، تەنانەت هەندێك بەرهەمیان بە تەواوەتی لە رەفەی ماركێتەكان كردووەتە دەرەوە.

سیاسەتە ناوخۆییەكانی عیراقیش هۆكارێكی دیكەیە بۆ دابەزینی پشكی ئێران لە بازاڕەكان.