ئەمڕۆ تەیف سامی بڕیار لەسەر خەرجکردنی پارەی موچەی مانگی سێ دەدات
هەساو ئەمیر
٢٣ی ئازاری ٢٠٢٥
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عیراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەمڕۆ لیستی موچە دەخرێتە بەردەم وەزیری دارایی عیراق، بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر ناردنی پارەی موچە بۆ هەرێم بدات.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عیراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، وردبینیکردن لە لیستی موچەی موچەخۆرانی هەرێم تەواو بووە و کەمێکی دیکە لیستەکە دەخرێتە بەردەم تەیف سامی وەزیری دارایی عیراق، بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر پارەدارکردن "تمویل" بدات.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر بڕیاری پارەدارکردنەکە بدرێت، ئەوا لەم دوو رۆژەدا پارەی موچەی مانگی سێ رەوانەی هەرێم دەکرێت.
رۆژی 12ی ئەم مانگە بەغدا پارەی موچەی مانگی دووی موچەخۆرانی هەرێمی نارد و رۆژی 13ی مانگیش دەست بە دابەشکردنی موچە کرا.
حکومەتی هەرێمیش رایگەیاند، هەوڵدەدەن بەر لە جەژنی رەمەزان موچەی مانگی سێی موچەخۆرانیش دابەش بکەن.