سەرەڕای پشووی هەفتە، ئەمڕۆ فەرمانبەرانی وەزارەتی دارایی عیراق وردبینی لە لیستی موچەی موچەخۆرانی هەرێم دەكەن، ئەگەر لیستەكە كێشەی تێدا نەبێت لە رۆژانی داهاتوو بەغداد پارە دەنێرێت.

پەیامنێری كوردسات نیوز رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی فەرمانبەرانی وەزارەتی دارایی عیراق دەوام دەكەن بۆ وردبینی كردنی لیستی موچەی مانگی سێی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان.

وتیشی، تا رۆژی دووشەممەی داهاتوو وەزارەتی دارایی عیراق سەرقاڵی تەمویلكردنی وەزارەت و فەرمانگەكانی عیراق دەبێت، چاوەڕوان دەكرێت دوای ئەوەش لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو تەمویلی موچەی موچەخۆرانی هەرێم رەوانە بكرێت.