عێراق

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو بنکەی سەربازی "ڤیکتۆریا"ی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی "بەغداد" کردە ئامانج و ھێزە ئەمریکییەکانیش فڕۆکەیەکی تری بێفڕۆکەوانیان خستە خوارەوە. 


بەر لەو ھێرشەش بە سەعاتێک، بنکەی سەرباوی "بەلەد" لە باکوری "بەغداد" بە چەند مووشەکێکی "کاتیۆشا" کرایە ئامانج و زیانی گیانی و ماددی نەبوو، بەڵام چەند سەرچاوەیەکی ئەمنی تر ئاماژەیان کردبوو بەوەی بەشی فڕۆکەکانی ئێف ١٦ لەو بنکەیە زیانی زۆری بەرکەوتووە.


ئەو دوو بنکەیە ھێزەکانی ئەمریکا و ھاوپەیمانانی نێودەوڵەتی تێدا جێگیر کراوە، لەگەڵ ھێزەکانی عێراق و راوێژکارانی سەربازی، شانەی راگەیاندنی جەنگی ئەوەشی رایگەیاند ئەو لایەنەی ئەو ھێرشانەیان ئەنجامداوە لە دەرەوەی یاسان و راپێچی دادگا دەکرێن. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ریاز حەلفی بەرێوەبەری تەندروستی گشتی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاندووە، کۆتایی ئەم مانگە ٥٠٠ ھەزار دۆزی تر لە ڤاکسینی فایزەر دەگاتە عێراق و بەسەر پارێزگاکاندا دابەش دەکرێت، بەپێی ئەو رێککەوتنەش کە لە نێوان عێراق و کۆمپانیای فایزەردایە،  تا کۆتایی ئەمساڵ ١٢ ملیۆن دۆز لە ڤاکسینی ئەو کۆمپانیایە دەگاتە عێراق. 


وتیشی، لە چەند ھەفتەی داھاتووشدا ژمارەیەک ئامێری ساردکەرەوە لەلایەن رێکخراوی تەندروستی جیھانیەوە دەدرێتە عێراق بۆ ئەوەی بتوانرێت بڕێکی زیاتر لەو ڤاکسینانە ھەڵبگیرێن کە دەگەنە وڵاتەکەوە.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی عێراق  تا ئێستا ٦٦٧ ھەزار و ٦٧ ھاوڵاتی ڤاکسینی کۆرۆنایان بەکارھێناوە .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فازل غەراوی ئەندامی کۆمسیۆنەکە رایگەیاند، چارەنووسی ھەزاران رفێندراوی ئێزدی و تورکمان و شەبەک بە دەستی تیرۆریستانی داعش ھێشتا نادیارە، داواشی کرد حکومەتی عێراق ھەوڵە دیبلۆماسی و ئەمنییەکانی چڕ بکاتەوە و ھەڵمەت رابگەیەنێت بۆ رزگارکردنیان، چونکە ئەوە داواکاری چەند ساڵەی کەسوکاریانە. 


غەراوی بە پێویستیشی زانیوە پڕۆگرامێک رابگەیەندرێت بۆ ئاسایی کردنەوە رەوشی ئازادکراوەکان بە تایبەت ژنان و حکومەت ھەوڵی بڕیارێکی نێودەوڵەتی بدات بۆ قەرەبوو کردنەوەی قوربانیان و زیانلێکەوتووان. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

(مستەفا کازمی) سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق فەرمانێکی سەربازیی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی سنوورەکان دەرکرد، و داوایکردووە سنووری عێراق لەگەڵ سوریا بە دانانی کامێرای چاودێری و زیادکردنی ھێزی سەربازی کۆنتڕۆڵ بکرێت.


(مستەفا کازمی) ڕایگەیاندووە "ئاسایشی سنوری سوریا گەورەترین ئاڵنگارییە لە بەردەم سوپا و ھێزە ئەمنییەکانی عێراق، حکومەتیش ھەوڵە ھەواڵگرییەکانی چڕتر دەکاتەوە بۆ ئەوەی سنوورەکان بپارێزێت". 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"مەھدی شوشتەری" سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا سەبارەت بە ھەڵگرتنی ڤیزا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، ئەنجومەنی وەزیرانی ئێران بڕیاری لابردنی ڤیزای ٤٥ ڕۆژەی نێوان ئێران و عێراق بە مەرجی ئەنجامدانی کاری ھاوشێوە لەلایەن عێراقەوە دەرکردووە.


وتیشی، لابردنی ڤیزا بەندە بە ڕەزامەندی حکومەتی عێراق و ئیمزاکردنی ڕێککەوتنامەی ھەڵگرتنی ڤیزای نێوان ھەردوو وڵات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی عێراق ڕایگەیاند، تا ئێستا ھەزاران ڕفێنراوی ئێزدی و شەبەک و تورکمان  لەلای تیرۆرستانی داعش چارەنووسیان نادیارە، دەبێت حکومەتی عێراق ھەوڵە دیپلۆماسی و ئەمنییەکانی چڕ بکاتەوە، بۆ ئەوەی ھەڵمەتێک بۆ ڕزگارکردنیان لە دەستی تیرۆریستانی داعش ڕابگەیەنێت.


ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، چەند ساڵێکە کەسوکاری رفێنراوەکان داوا دەکەن چارەنووسی کەسوکاریان ئاشکرا بکرێت، ھاوکات قەرەبووی قوربانیان و زیان لێکەوتووانیش بکرێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەک لە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق، بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، دادگا بڕیاری ئازادکردنی بۆ قاسم موسڵیح فەرماندە لە حەشدی شەعبی دەرکردووە، چونکە بەڵگەی پێویستی نەبووە بۆ ساغکردنەوەی ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی کراون، راشیگەیاند، چەند رۆژێکە بڕیاری ئازادکردنی  قاسم موسڵیح چۆتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام بەھۆی ھەستیاری بابەتەکەوە ھیچ لایەنێکی رەسمی قسەی لەسەر نەکردووە.


ھاوکات بەپێی تۆمارێکی ڤیدیۆیی کە لە میدیاکانی عێراق بڵاوکراوەتەوە، ساتی ئازادبوونی قاسم موسڵیح دەردەخات کە لە شەقامەکانی بەغدادی پایتەخت لەلایەن پاسەوان و لایەنگرانییەوە پێشوازی لێدەکرێت.
قاسم موسڵیح فەرماندەی حەشدی شەعبی، ٢٦ی مانگی رابردوو بە فەرمانی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و بە تۆمەتی تێوەگلان لە ھێرشی سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ئەنبار دەستگیر کرا، ئەوەش نیگەرانی گەورەی لێکەوتەوە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاشکرایکردووە، ئۆپراسیۆنەکە لەلایەن ھێزەکانی حەشدی شەعبی و پۆلیسی پارێزگاکەوە لە ناوچەکانی حەوزی زور و گوندەکانی مەخیسە و شێخی و ئەبو کەرمە بەڕێوەدەچێت و لە ئۆپراسیۆنەکەدا ١٠ مۆڵگەی شانە نوستوەکانی داعش دەکرێنە ئامانج، ئامانجی ئۆپراسیۆنەکەش کۆتاییەَنانە بە شانە نوستوەکانی داعش لە ناوچەکەدا.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە


لە بارەی ھۆکاری دوورخستنەوەشیان کۆمسیۆن ئاماژەی بەوە کردووە، ١٣٥ کاندیدەکە کەسانی سەربازیی و ئەمنیی بوون و بە پێی مادەی نۆی یاسای ھەڵبژاردنەکان مافی خۆکاندیدکردنیان نییە، بۆیە بڕیاری دوورخستنەوەیان دراوە.


لە ٣٠ی مانگی ڕابردووشدا کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان، بە تۆمەتی پێشێلکردنی یاسای ھەڵبژاردنەکان، بڕیاری دوورخستنەوەی ٢٠ کاندیدی دەرکرد.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڤیان سەبری پەرلەمانتاری عێراق بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، لیژنەکە سەردانی پارێزگای دھۆک و بەشێک لە ناوچە سنورییەکانی کردووە و ڕاپۆرتێک لە بارەی دواین ڕووداوەکان و ئاوارەبوونی خەڵکی گوندەکانی سەر سنووری ھەرێم و تورکیا ئاڕاستەی ھەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق دەکات تاکو لە زووترین کاتدا کۆتایی بەو ڕەوشە نەخوازراوە بھێنرێت.


وتیشی، جگە لە ڕاپۆرتەکەی خۆیان ھەوڵ دەدەن لە ڕێگای لیژنەی ھەماھەنگی نێوان حکومەتی عێراق و ھەرێم ڕاپۆرتێکی ھاوبەش ئامادە بکەن. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حەمید نایف وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، ھۆکاری بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندەی لە پارێزگای بەسڕە ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، گەیشتنی ئەنفلۆنزای باڵندە بە بەسڕە، دەگەڕێتەوە بۆ کۆچی باڵندەکان لە سەرتاسەری جیھانەوە بۆ عێراق، لەگەڵ ھێنانی ماددەی قاچاخی وەک مریشکی نەخۆش یان عەلەف بە شێوەی نایاسایی.


وتیشی، زۆرینەی ئەو ماددە نایاساییانە لە ڕێگەی پارێزگای بەسڕەوە ھاوردە دەکرێن و ئەوەش ھۆکاری دەرکەوتنی ئەنفلۆنزای باڵندەیە لە بەشێکی ناوچەکانی بەسڕە. ڕاشیگەیاند، ئەو نەخۆشییە بۆ مرۆڤ ناگوازرێتەوە و ڕێکاری پێویستیان گرتووەتەبەر.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا "پنتاگۆن" ڕایگەیاند، بەردەوام دەبن لە کارکردن لەگەڵ ھاوبەشەکانیان لە عێراق، بۆ بەرەنگاربوونەوە و ڕێگریکردن لە سەرھەڵدانەوەی گرووپی تیرۆرستی داعش لە عێراق.


دوای دەرکەوتنی گرووپی تیرۆریستی داعش لە ساڵی ٢٠١٤، ئەمریکا لە چوارچێوەی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، ھێزی سەربازیی ڕەوانەی عێراق کرد و ڕۆڵی لە کۆتاییھێنان بە ئەو گرووپە ھەبوو.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی عێراق لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە ئاشکرایان کرد، "قاسم موسڵیح" فەرماندە دەستگیرکراوەکەی حەشدی شەعبی ئازاد کراوە، ئەوەش بە فەرمانێکی دادوەری و بەھۆی نەبوونی بەڵگەی پێویست لەسەر ئەو تۆمەتانەی کە ئاڕاستەی کراوە، ھەرچەندە سەرچاوەیەک لە دەستەی حەشدی شەعبی ئازاد کردنی "قاسم موسڵیح"ی بۆ میدیاکان پشتڕاست کردووەتەوە، بەڵام تا ئێستا ھیچ لایەنێکی ڕەسمی ھەڵوێستی لەسەر ئەو بابەتە ڕانەگەیاندووە.


قاسم موسڵیح فەرماندەی حەشدی شەعبی، ٢٦ی مانگی ڕابردوو بە فەرمانی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و بە تۆمەتی تێوەگلان لە ھێرشی سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ئەنبار دەستگیر کرا، ئەوەش نیگەرانی گەورەی لێکەوتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ماکێنزی ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، گروپە چەکدارەکانی عێراق لە ڕێی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە ھەڕەشەی گەورە لەسەر ھێزەکانی ئەمریکا دروست دەکەن، بەڵام ھێزەکانیان کۆمەڵێک ڕێکاریان بۆ بەرگریکردن لە خۆیان گرتووەتەبەر.

دەشڵێت، ڕووبەڕووی فشارێکی زۆر دەبنەوە لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە بۆ کشانەوە لە عێراق، بەڵام ھێزەکانیان لەسەر داوای حکومەتی عێراق لەو وڵاتەن و لە ئێستاشدا ئەرکیان شەڕکردن نییە و تەنھا ھاوکاری ھێزە عێراقییەکان دەکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەندامەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ھێرشی توندی کردووەتە سەر حکومەتەکەی کازمی و ڕایگەیاندووە، سەرباری بەڵێنەکان، حکومەتەکەی کازمی تا ئێستا نەیتوانیوە بکوژانی چالاکوانان ئاشکرا بکات، جگە لەوەش زۆرینەی ئەو چالاکوانانەی تیرۆر کراون، لە سەردەمی حکومەتەکەی کازمیدا بووە.


لەلایەکی تریشەوە عەبدولھادی سەعداوی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، ھەندێک لە وڵاتان دەستیان ھەیە لە تیرۆرکردنی چالاکوانان و دروستکردنی ئاژاوەگێڕی لە عێراق، ھۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە ئەو وڵاتانە نایانەوێت عێراق پێگە سیاسییەکەی بەدەستبھێنێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەھدی تەقی ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، بەھۆی بێدەنگی حکومەتەوە، ڕۆژ بە ڕۆژ لەشکرکێشی و پێشلکارییەکانی سوپای تورکیا لە سنوورەکانی عێراق، زیاد دەکەن.


وتیشی، بەمنزیکانە لیژنەکەیان لە بارەی لەشکرکێشییەکانی تورکیاوە کۆدەبێتەوە و نوسینی یاداشتێک بۆ حکومەتی عێراق تاوتوێ دەکەن، بۆ وەڵامدانەوەی پێشێلکارییەکانی تورکیا، بە جۆرێک ئەنجومەنی نوێنەرانیش دەنگی لەسەر بدات و حکومەت ناچار بە جێبەجێکردنی بکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...313314315316317...328