رۆژنامەی "شەرقلئەوسەت" لە زاری سەرچاوەیەکی سەربازیی عێراقەوە ئاشکرایکردووە، بە ئامانجی رێگریکردن لەو چالاکیە نایاساییانەی گروپە چەکدارەکانی سەر بە حەشدی شەعبی، بە فەرمانی مستەفا کازمی چاودێری گروپەکانی حەشدی شەعبی دەکرێت بەتایبەت لەناوچە سنورییەکان، ئەوە بە ئامانجی  ئەوەی رێگری لەو  ھێرشانە بکرێت کە ئەو گروپانە دژی سەربازگە و نێردە دیبلۆماسییەکان ئەنجامی دەدەن .