پەیامنێری کوردسات نیوز لە بەغداد رایگەیاند، تەقینەوەیەک لە بازاڕێکی میللی لە مەدینە سەدر لە خۆرھەڵاتی بەغداد روویدا و ھەندێک سەرچاوە دەڵێن تەقینەوەکە لە رێگەی بۆمبی چێندراو بووە و ھەندێکی تر لە سەرچاوەکان ئاماژە بەوەدەکەن، تەقینەوەکە خۆکوژی بووە، راشیگەیاند، بەپێی ئامارە ناڕەسمییەکان ٢٦ کەس کوژران و زیاتر لە ٦٠ کەسی تریش بریندار بوون.
ھاوکات بە بڕیاری مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، سەرپەرشتیاری فەوجی یەک لە لیوای چواری پۆلیسی فیدڕاڵی لە پۆستەکەی دوورخرایەوە و دەستگیرکرا کە بەرپرسە لە دۆسێی ئەمنی ناوچەی تەقینەوەکە و ھێزێکی ئەمنیش لە شوێنی تەقینەوەکە بڵاوبوونەتەوە.