لە سنوری سوریا و عێراق حەشدی شەعبی بۆردوومان کرا
کوردسات نیوز
١٨ی تەمووزی ٢٠٢١
١٬٥٨٢
ڕاگەیاندنی حەشدی شەعبی بڵاویانکردەوە، بۆردوومانێکی ئەمریکا چەند خاڵێکی لەسەر سنوری سوریا کردووەتە ئامانج.
میدیاکانی حکومەتی سوریاش ئەو بۆردوومانەیان پشت ڕاست کردووەتەوە و ڕایانگەیاندووە، کاروانێکی حەشدی شەعبی لە سنوری عێراق و سوریا بۆردوومان کراون.
بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان ئەو کاروانە چەک و کەلوپەلی سەربازییان پێ بووە و بۆردوومانەکەش بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بووە.