سەرچاوەیەکی باڵا لە حکومەتی عێراق ئاشکرایکردووە، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی عێراق و بە نێوەندگیری چەند سەرکردەیەی سیاسی و مەرجەعییەتەکانی شیعە، ھەوڵەکان دەستیپێکردووە بۆ بە پاشگەزکردنەوەی (موقتەدا سەدر) لە بڕیاری بایکۆتکردنی ھەڵبژاردن.

مستەفا کازمیش لە پەیامێکدا بۆ سەدر ڕایگەیاندووە، عێراق پێویستی بە توانای ھەمووانە، سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، (حەیدەر عەبادی و عەممار حەکیم) سەرۆکایەتی ئەو نێوەندگیرییە دەکەن و ڕۆژی ھەینییش چەند سەرکردەیەکی باڵای شیعە لە نەجەف چاویان بە (موقتەدا سەدر) کەوتووە، بەڵام تا ئیستا ئەنجامی ئەو ھەوڵانە دەرنەکەووتووە، و تەنھا لە تویتێکدا (موقتەدا سەدر) ھێمای بۆ ئەو نێوەندگیرییە کردووە و ڕایگەیاندووە، پێویستە ھەمووان بگەڕێنەوە بۆ لای خودا.