مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە تویتێکدا ڕایگەیاند، ڕەوتی سەدر لایەنێکی گرنگن و ناکرێت پێشبینی بەشداری نەکردنیان لە ھەڵبژاردندا بکرێت.


وتیشی، لە بەردەم بەرپرسیاریەتیەکی مێژووییدان بۆ گەیشتن بە ھەڵبژاردنێکی بێگەرد و ئازاد، عێراقیش پێویستی بە ھەماھەنگی ھەموولایەک ھەیە.


ئەو قسانەی کازمی دوای ئەوە دێت، موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر، بە ڕەسمی کشانەوەی ڕەوتەکەی و بەشدارینەکردنی لە ھەڵبژاردنی پێشوەختی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاگەیاند، کە بڕیارە ١٠ی ١٠ی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.