عەممار حەکیم لە پەیامێکدا لە تویتەر ڕایگەیاند، داوا لە موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر دەکەن لە بڕیاری کشانەوەی لە ھەڵبژاردن پاشگەزببێتەوە، و درێژە بدات بە ھەوڵە نیشتیمانی و ھاوبەشەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان و بەدیھێنانی خواستەکانی گەل.


ئاماژەی بەوەشکردووە، جەخت لە پاراستنی پەیڕەوکردنی مافە دیموکراسییەکان و پاشەکشە نەکردن لەو مافانە دەکەنەوە، چونکە تەنھا ڕێگەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان، لەو ڕێگەیەشەوە گەل دەتوانێت گوزارشت لە خواستەکانی و بەدەستھێنانی مافەکانی بکات.