تەحسین خەفاجی وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق ڕایگەیاند، ھێزی پێشمەرگە و سوپا و ھێزە ئەمنییەکانی عێراق، ھەماھەنگی باشیان ھەیە و بەھۆی ئەو ھەماھەنگییانە و پێکھێنانی ناوەندی ھەماھەنگی ھاوبەش لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق لە کەرکوک و دیالە، جموجوڵ و پەلامارەکانی تیرۆرستانی داعش کەمبووەتەوە.


وتیشی، ھەردوولا ڕۆڵیان ھەبووە لە کوشتن و دەستیگریکردنی ژمارەیەکی زۆر لە تیرۆرستانی داعش لەو ناوچانە.


لە بارەی بوونی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتیشەوە، ئاماژەی بەوەکردووە، ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەسەر داوای حکومەتی عێراق لێرەن و پاڵپشتی ھەواڵگری ھێزە ئەمنییەکان دەکەن و لە ڕێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیشەوە، حەشارگەکانی داعش بۆردومان دەکەن.