عێراق

عەلی رەزا وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق رایگەیاند، بۆ پاراستنی بەشە ئاوی عێراق لەرێکەوتنی کۆتایی لەگەڵ تورکیا نزیک بوونەتەوە و پێداگریان کردووە لەوەی مافی مێژوویی عێراق لە بەشە ئاوی رووباری دیجلە و فورات پارێزگاری لێ بکەن، وتیشی، ئەو بەنداوانەی تورکیا لە سەر رووباری دیجلە و فورات دروستیکردوون لەماوەی نێوان مانگی نیسان بۆ تەمووزی ئەمساڵ بەراورد بە ھەمان ماوەی ساڵی رابردوو، بەشە ئاوی عێراق ٥٠% کەمیکردووە. لەلایەکی ترەوە بڕیارە مەھدی حەمدانی وەزیری سەرچاوەکانی ئا‌وی عێراق بۆ پاراستنی بەشەئاوی وڵاتەکەی سەردانی ئێران بکات.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مستەفا کازمی دەستەکەوتەکانی ساڵێکی تەمەنی کابینەکەی ئاشکراکرد و ڕایدەگەیاند، لەماوەی ئەو ساڵەدا، سەرەڕای ئەوەی ئاستەنگ و قورسایی گەورە بۆ حکومەتی ئێستا بەمیراتی لەحکومەتەکانی پێشوەوە ماوەتەوە، بەڵام توانیویانە عێراق لەڕوی دارایی و ئابوریەوە لەقەیرانەکان رزگاربکەن و وڵاتیش لە تارامی شەڕ دووربخەنەوە.


(کازمی) ڕایگەیاند، حکومەت لەماوەی ساڵێکی تەمەنیدا، بە سیاسەتی ھاوسەنگی لەگەڵ ھەموو دراوسێکان و وڵاتانی زلھێزی ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا  مامەڵەی کردووە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی گشتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، لە پێنج مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، جگە لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان، لە پارێزگاکانی عێراق، ١٠ ھەزار و ٧٨٣ روداوی ئاگرکەوتنەوە تۆمار کراوە و ھۆکاری سەرەکی زۆرینەی روداوەکانیش، کەمتەرخەکی بوە لە جێبەجێکردنی مەرجەکانی سەلامەتیدا، جگە لەوەش بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما و خراپ بەکارھێنانی کارەباش ھۆکاربون بۆ روداوەکانی ئاگرکەوتنەوە. 


ھەروەھا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە زیانە داراییەکان بەھۆی روداوەکانی ئاگرکەوتنەوەوە لەو ماوەیەدا  ٢ ملیار و ٨١ ملیۆن و ٩٠٠ ھەزار دینار بوە .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کازمی بریاریداوە بە چاودێریکردنی جێبەجێکردنی ئەو بریار و فەرمانانەی لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران یاخود خودی سەرۆک وەزیرانەوە دەردەچێت. 


ھەر بەپێی بریارەکە چاودێری ئەو کەس ولایەنانەش دەکرێت کە رێگری لەبەردەم جێبەجێکردنی بریارەکان دروست دەکەن، تا رێکاری پێویست لە بەرامبەریان بگیرێتەبەر .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەزگای ھەواڵگری نیشتمانی عێراق رایگەیاند، ئەفسەرێکی دەزگای ھەواڵگری بە ناوی "نەبراس فەرمان"، کە بە پلەی عەقید یاردەدەری بەرێوەبەری چاودێری بووە، لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە، لە ناوچەی بەلەدیات لە خۆرئاوای شاری بەغداد، دەستڕێژی گولـلەی لێکراوە و تیرۆرکراوە. 


راشیگەیاند، ئەو ئەفسەرە رۆڵی کاریگەری ھەبووە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و تاوانە رێکخراوەکان.


تیرۆرکردنی ئەو ئەفسەرە کوردە لە کاتێکدایە، چەند مانگی رابردوو ئەفسەرێکی سوپای عێراق لە بەغداد، لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە تیرۆر کرا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەسەردانەکەیدا لەگەڵ سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق کۆدەبێتەوە، بەپێی وتەی سەرچاوەکان، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دۆسێی مانەوەی ھێزەکانی وڵاتەکە لەچوارچێوەی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتیی و پەیوەندییەکانی لەندەن و بەغداد تاوتوێ دەکەن.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لیندا تۆماس گرینفیڵد، باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، رۆژی شەممە، بە روون و راشکاوی بە بەرپرسانی تورکیای وتووە، بەئامانجگرتنی خەڵکی مەدەنی لە کەمپی مەخموور پێشێلکردنی یاسا مرۆیی و نێودەوڵەتییەکانە.
 
باڵیۆزی ئەمریکا داوای لە سەرجەم لایەنەکانیش کردووە رێز لە مافی پەنابەران بگرن و نیگەرانی خۆشی لەو گرژییانە دەربڕیوە کە لە نزیک کەمپەکە روویانداوە.

رۆژی شەممە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا بۆردومانی کەمپی مەخموری کرد و لە ئەنجامدا ژمارەیەک ھاوڵاتی شەھید و برینداربوون

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ بە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ھێرش کراوەتە سەر بنکەی سەربازی "عەین ئەسەد" و سیستمی بەرگری ئاسمانی  توانیوێتی بەرپەرچی بداتەوە و فڕۆکەکان خراونەتە خوارەوە. 
ئەو ھێرشە لە کاتێکدایە کە  "واین ماروتو" وتەبێژی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتیش رایگەیاندبوو، شەوی رابردوو ناوەندی "بەغداد" بۆ پشتگیری دیبلۆماسی کراوەتە ئامانجی ھێرشێکی مووشەکی، بەڵام ھیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێنەکەوتۆتەوە و لێکۆڵینەوە لە ھێرشەکە دەکەن.  
"واین ماروتو" وتیشی، ھەر ھێرشێکی دژی حکومەتی عێراق و ھەرێمی کوردستان و ھاوپەیمانان پێشێلکردنی یاسا و سەروەری عێراقە. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ "جێپ کۆفۆد" وەزیری دەرەوەی دانیمارک گەیشتە بەغداد و لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی ھاوبەشدا لەگەڵ ھاوتا عێراقییەکەی ڕایگەیاند، وڵاتەکەی لەگەڵ ھاوپەیمانی ناتۆ پابەندە بە ھاوکاریکردنی عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی شانە نوستووەکانی داعش و وتیشی لە ماوەی ڕابردوودا بە بڕی ٥٠ ملیۆن دۆلار پشتیوانی عێراقیان کردووە و لە ھەڵبژاردنی پێشوەختی ئەنجومەنی نوێنەرانیش پشتیوانی عێراق دەکەن، ھەروەھا نیگەرانی دەربری لەو ھێرشانەی دژی نێردە و بارەگا بیانییەکان لە عێراق ئەنجام دەدرێن.


 ھەر لەو کۆنفرانسەدا وەزیری دەرەوەی دانیمارک گرنگی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵاتی لە سەرجەم بوارەکاندا دووپاتکردەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

(مستەفا کازمی) سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ میدیاکاران ڕایگەیاند، لەسەر حیسابی ھیچ ھاوپەیمانییەک پشتگیری لە ھاوپەیمانییەکی دیکە ناکات و ئەرکی ئەو فراوانکردنی دەرفەتی سەرخستنی پڕۆسەی ھەڵبژاردنێکی پاک و دادپەروەرە لە وادەی خۆیدا، کە  یەکسانی بھێنێتەدی.


وتیشی، بڕیاری داوە، لە نێوان سەرجەم لایەن و پێکھاتەکان بەرەی بێلایەنی ھەڵبژێرێت و، بەشداری لە ھەلبژاردن ناکات، بەڵام ھەندێک کەس و لایەن ھەوڵ دەدەن تۆمەتی بێ بنەما بخەنە پاڵی، بەوەی کە بەشداری لە ھەڵبژاردندا دەکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

(ئیمانوێڵ ماکرۆن)، سەرۆکی فەڕەنسا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ (مستەفا کازمی) سەرۆک وەزیرانی عێراق، پشتیوانی پاریسی بۆ بەغداد دووپاتکردەوە و ڕایگەیاند، فەڕەنسا ئامادەیە بۆ ھەڵبژاردنی پێشوەخت و ناردنی چاودێر بۆ پشتیوانی لە کارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان، پشتیوانی عێراق بکات.


(ئیمانوێڵ ماکرۆن)، پێشوازی لە ھەوڵەکانی بەغدادیش کرد بۆ نێوەندگیری لە نێوان ( تاران و ڕیاز) بۆ گەیشتن بە لێکتێگەیشتنێکی نوێ.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

(گاتع روکابی) ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، لەناو زۆرینەی لایەنەکان نیگەرانییەکان بۆ دواخستنی وادەی ھەڵبژاردن بۆ ساڵی داھاتوو زیادیکردووە، ئەوەش بەھۆی ئەو ڕەوشە ئەمنی و سیاسییەی ھاتوونەتە ئاراوە و ھاوڵاتیان ھەست بە ئارامی ناکەن، دیاردەی ھەڵگرتنی چەکیش لە دەرەوەی یاسا بەردەوامە.


وتیشی، لەگەڵ ئامادەکارییەکان بۆ ھەڵبژاردن، ناکۆکی لەناو ھۆزە عەرەبەکانیش لە چەند پارێزگایەک پەرەی سەندووە، ئەوەش ڕەوشەکە زیاتر ناسەقامگیر دەکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لیژنەی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: خەرجی کرێکارانی بیانی بارگرانی لەسەر بودجەی عێراق دروستکردووە و لە مانگێکدا (٤٠٠) ملیۆن دۆلار تێدەپەڕێنێت.


ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، لەگەڵ ئەوەی ھیچ ئامارێکی دروستیان لە بارەی ژمارەی کرێکارە بیانییەکان لە عێراق لە بەردەست نییە، بەڵام بە پێی ئامارێکی ناڕەسمی، مانگانەی ھەر کرێکارێکی بیانی لە کۆمپانیاکانی وەبەرھێنان لە نێوان (٨٠٠ بۆ ١٠٠٠) دۆلاردایە، ئەوەش ھۆکارە بۆ بەرزبوونەوەی ڕێژەی بێکاری لە عێراق.


لیژنەی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە ئەنجوومەنی نوێنەران ئاشکرای کرد، زۆرینەی ئەو کرێکارە بیانیانە لە ھەرێمی کوردستانەوە دێنە پارێزگاکانی باشور و ناوەڕاستی عێراق.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

(حەیدەر عەبادی) لە دەستپێشخەرییەکدا بە ناوی (حەشدی شەعبی نیشتیمانی)، داوای لە "کازمی" و سەرکردە باڵاکانی حەشدی شەعبی کردووە، لەسەر مێزی گفتوگۆ کۆببنەوە بۆ کۆتایھێنان بەو ئاڵۆزیەی کە ماوەیەکە لە نێوانیاندا سەریھەڵداوە، پەیامی ئەوەشی گەیاندووە "درێژەکێشانی ئەو ئاڵۆزییە کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر پڕۆسەی ھەڵبژاردنی پێشوەخت لە عێراق".
(حەیدەر عەبادی) ڕوونیکردووەتەوە، لایەنەکان بەرپرسیارن لەوەی ڕێگری بکەن کە حەشدی شەعبی بکەوێتە شەڕێکی ناوخۆییەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

(عەلی عەلاوی) وەزیری دارایی عێراق، ڕەتیکردووەتەوە بە مەبەستی لێپێچینەوە ئامادەی دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران بێت، و ڕایگەیاندووە "ئەگەر پێویستیش بکات دەست لە پۆستەکەی ھەڵدەگرێت".


(ئەحمەد ئەبوھێل) ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران، ھەواڵەکەی بۆ میدیاکان پشتڕاستکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە "(عەلی عەلاوی) ئامادەی ئەو دانیشتنە نابێت کە پەیوەستە بە (بەھای دۆلار و پارەی تەرخانکراو بۆ چاودێری کۆمەڵایەتی، و زیادبوونی داھات بەھۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ نزیکەی ٧٠ دۆلار).


(ئەحمەد ئەبوھێل) ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، زۆرینەی فراکسیۆنەکان پێداگری دەکەن لەسەر لێپێچینەوە لە وەزیری دارایی عێراق.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ریاز عەبدولئەمیر بەرێوەبەری فەرمانگەی گشتی وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، کەڕووی رەش جۆرێک لە نەخۆشییەکانی کەڕوو بەھۆی لەدەستدانی بەرگری جەستە، لە ئەنجامی نەخۆشی شەکرە دروست دەبێت.


راشیگەیاند، تۆمارکردنی ئەو نەخۆشییە لە عێراق و زۆرینەی وڵاتانی جیھان نوێ نیە و پێش بڵاوبوونەوە کۆرۆناش، توشبوون بەونەخۆشییە ھەبووە.


وتیشی، بەشێک لە پارێزگاکانی باشووری عێراق رایانگەیاندووە، حاڵەتی توشبوون بەو نەخۆشییان تۆمارکردووە، بەڵام وەک وەزارەت تەنھا حاڵەتەکانی شاری ناسریەیان تۆمارکردووە و وەزارەتی تەندروستی لیژنەیەکی پێکھێناوە، بۆ چاودێریکردنی رەوشەکە لە شارەکانی بەغداد و ناسریە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...314315316317318...328