جەواد مووسەوی بڕیاردەری لیژنەی تەندروستی و ژینگەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند، ھۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی ئامارەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا، دەگەڕێتەوە بۆ خێرایی بڵاوبوونەوەی جۆرە گۆڕاوەکەی کۆرۆنا، کە چوار ھێندەی جۆرە کۆنەکەیە.


وتیشی، بۆ ئەوەی کەرتی تەندروستی عێراق لە داڕمان بپارێزن، پێویستە بە خێرایی قەدەغەی ھاتوچۆی سەرتاسەری لە عێراق ڕابگەیەندرێت و ڕێکاری بە پەلە بگیرێتەبەر.


بە پێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی، تا ئێستا زیاتر لە یەک ملیۆن و ٤٦٦ ھەزار و ٥٠٠ کەس لە سەرتاسەری عێراق تووشی کۆرۆنا بوون و زیاتر لە ١٧ ھەزار و ٧٠٠ کەسیان گیانیان لە دەستداوە.