بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان سەربازێکی سوپای عێراق بریندار بووە.
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، تائێستاش روبەڕوبوونەوە لە نێوان سوپای عێراق و داعش بەردەوامە.
نوسینگەی تایبەتی عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی بە ھاوکاری ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، چوارەمین کۆنگرەی ساڵانەی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە بەغداد ڕێکدەخات.
ڕەزا گونای باڵیۆزی تورکیا لە بەغداد، ڕایگەیاند، لە ماوەی ڕابردوودا لەگەڵ نوێنەری ٦٠ کۆمپانیای وڵاتەکەی کە لە عێراق کاردەکەن کۆبووەتەوە، بە مەبەستی فراوانکردنی پەیوەندییە دارایی و ئابوورییەکانی نێوان بەغداد و ئەنقەرە.
وتیشی، کۆمپانیاکانی تورکیا ئامادەیی خۆیان نیشانداوە ئاستی وەبەرھێنان لە عێراق زیاتر بکەن و بڕیاریشە لە داھاتوویەکی نزیکدا، چەند کۆمپانیایەکی تریش سەردانی عێراق بکەن.
بە پێی لێدوانێکی باڵیۆزی پێشووی تورکیا لە عێراق، ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ئەنقەرە و بەغداد ساڵانە، نزیکەی ٢٠ ملیار دۆلارە.
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە، بە پێی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکەش گفتوگۆ دەکرێت لەسەر پڕۆژەیاسای چاودێری کۆمەڵایەتی و خانەنشینی کرێکاران، خوێندنەوەی یەکەمیش بۆ پڕۆژەیاسای سەرژمێری و زانیاری جوگرافی دەکرێت.
لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەشدا دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای ھەمواری یەکەمی یاسای کۆمپانیاکانی نەوت دەدرێت.
ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا: کۆمەڵی نێودەوڵەتی سەرپەرشتی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق ناکات، بەڵکو تیمێکی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر داوای حکومەت، چاودێری پڕۆسەکە دەکات، وتیشی: ئەم ھەنگاوە سەروەری عێراق پێشێل ناکات.
لەلایەکی تریشەوە، مەحمود کەعبی ئەندامی ھاوپەیمانی سائیرون ڕایگەیاند: بڕیارەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ درێژکردنەوەی ئەرکی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و فراوان کردنی کارەکانی بە مەبەستی چاودێری کردنی ھەڵبژاردنی پێشوەخت، کاریگەری لەسەر ڕاستگۆیی و شەفافیەتی ھەڵبژاردنەکە دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی شەھیدانی زی قار، ڕایگەیاند: ماوەیەک بەر لە ئێستا، کۆمپانیایەکی وەبەرھێنان لە کاتی کارکردندا گۆڕێکی بەکۆمەڵیان لە ناسڕییە دۆزیوەتەوە، ڕۆژی سێشەممەش بۆ لێکۆڵینەوە لە گۆڕەکە لیژنەیەکی ھاوبەش پێکھێنرا.
ڕوونیشیکردەوە: ناسنامەی قوربانییەکان تا ئێستا نەزانراوە، بە پێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانیش پێدەچێت قوربانییەکان بەھۆی ئەشکەنجەدانی زۆرەوە گیانیان لە دەستدابێت. ئاماژەی بەوەشدا، شێوازی ناشتنی قوربانییەکان زۆر ھەڕەمەکییە.
ژمارەیەک خێزانی عێراقی کە لە ژن و منداڵانی تیرۆریستانی داعش پێکھاتبوون، لە کەمپی ھۆل لە سوریاوە گەڕێنرانەوە بۆ عێراق و لە کەمپی جەدعە لە باشوری موسڵ نیشتەجێ دەکرێن.
لە ئێستاشدا ئێزدییەکان و کەسوکاری قوربانیانی دەستی داعش گەڕانەوەی ئەو خێزانانە بە مەترسی لە قەڵەم دەدەن و ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، گەڕانەوەی ئەو خێزانانەی داعش مەترسی سەرھەڵدانەوەی تیرۆر و توندوتیژی لێدەکەوێتەوە، چونکە تا ئێستا بیری توندڕەوی کۆتایی پێنەھێنراوە، ھاوکات داوا لە حکومەتی عێراقیش دەکەن لایەنی دەرونی ئێزدییەکان لەبەرچاو بگیرێت.
عەبدولخالق عەزاوی ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکانی گۆەڕەپانی تەحریریان ئیدانە کردووە کە بەھۆیەوە دوو خۆپیشاندەر کوژران و دەیانی تریش برینداربوون.
داواشی لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران کرد، ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی تایبەت بە سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران بۆ رای گشتی ئاشکرا بکات.
وتیشی، تاکە کێشە کە روبەڕوی عێراق بووەتەوە، ئاشکرا نەکردنی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانە کە لەلایەن حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان لەماوەی رابردوودا ئەنجام دراون، ئەم ھەنگاوەش ھۆکارە بۆ توڕەبوونی شەقام و بەردەوام بوونی ناڕەزاییە جەماوەرییەکان.
سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاند، بەیانی ئەمرۆ ھێزە ئەمنییەکان لەبەشی "ئوم تبوڵ"ەوە ناوچەی سەوزیان بە روی ھاوڵاتیاندا کردووەتەوە، بەڵام چەند ھێزێکی ئەمنی لە ناوچەکەدا بڵاوکراونەتەوە، کە ئەرکیان پارستنی ئاسایش و ئارامی ناوچەی سەوزە.
ھەمان سەرچاوە ئاماژەی بۆ ئەوە کردوە، = لە ئێستادا رەوشی ئەمنی لە ناوچەکە جێگیرە.
لە دوای ئەو ئالۆزییانەی رۆژی ٢٥ ی ئەم مانگە لە خۆپیشاندانەکانی بەغداددا دروستبوو، کە بوە ھۆی کوژرانی دوو خۆپیشاندەر و برینداربونی دەیانی تر و سەرجەم دەروازە ئەمنییەکانی ناوچەی سەوز داخران .
حازم ردێنی بەڕێوەبەری نوسینگەی ناوەندەکە لە بەغداد رایگەیاندوە، پێویستە کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان پاشگەز ببێتەوە لە بڕیاری چاپ نەکردنی کارتی ماوە کورتی دەنگدان بۆ لە دایکبوانی ساڵانی ٢٠٠١ و ٢٠٠٢ و ٢٠٠٣، چونکە نزیکەی یەک ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار کەسیان تۆماری بایۆمەتریان نییە و ئەگەر ئەو کارتە کاتییەیان پێنەبێت ناتوانن بەشداری پرۆسەی ھەڵبژاردن بکەن و مافی دەنگدانیان نابێت.