عێراق

سێ سەرۆکایەتییەکە و سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری بۆ گفتوگۆکردن لە بارەی پێشھاتەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو کۆبوونەوە و ڕایانگەیاند بەردەوامی گرژییە ئەمنییەکان و دەستدرێژیکردنە سەر دەسەڵاتی دەوڵەت و پاراستنی مافەکانی بۆ دەستگرتن بەسەر بڕیاری ئەمنی و سەربازی پێشلکارییەکی مەترسیدارە و سەقامگیری وڵات دەخاتە ژێر مەترسی ڕاستەقینەوە، بۆیە پێویستە ھێز و لایەنە سیاسییەکان ھەڵوێستی جددیان ھەبێت بۆ ڕێگرتن لەو جۆرە ڕووداوانە و پشتیوانی دەوڵەت بکەن بۆ ڕێکخستنەوەی چەک تەنھا لە دەست دەوڵەت. 


جەختیشیانکردەوە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکان لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا لە مانگی ئۆکتۆبەری داھاتوو ئەرکێکی دەستووری و نیشتمانییە، بۆیە پاشگەزبوونەوەی تێدا نییە و پێویستە ببێتە دەرفەتێک بۆ دەربازبوون لە کێشە و ئاستەنگەکان کە وڵات پێیەوە دەناڵێنێت، تاوەکو گۆڕانکاری بنەڕەتی بێتەکایەوە بە ئاڕاستەی ڕاستکردنەوەی ھەڵەکان بە ڕێگەی ئاشتی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ناوەندی ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا داوای لە کۆمیسۆنی ھەڵبژاردنەکان کردووە، بڕیاری چاپکردنی کارتی دەنگدانی کورت مەودا بۆ لەدایکبووانی ٢٠٠١ و ٢٠٠٢ و ٢٠٠٣ ھەڵبوەشێنێتەوە کە ژمارەیان دەگاتە ٢ ملیۆن و پێنج سەد ھەزار دەنگدەر.


ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، لە کۆی (٢) ملیۆن و (٥٠٠) ھەزار دەنگدەر کە بۆ یەکەمجار بەشداری پڕۆسەی ھەڵبژاردن دەکەن، تەنھا یەک ملیۆنیان ناویان لە تۆماری دەنگدەراندا ھەیە.


ناوەندەکە، گرفتی نەبوونی ناوی یەک ملیۆن و (٥٠٠) ھەزار دەنگدەری گەنج، لە تۆماری بایۆمەتری بە ھۆکارێکی سیاسی ناوبردووە نەک تەکنیکی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، بە کۆی دەنگ بڕیاریدا بە ناردنی تیمێک، بۆ چاودێریکردنی پڕۆسەی ھەڵبژاردنی پێشوەختی عێراق، کە بریارە لە ١٠ی مانگی ١٠ی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت، ئەوەش لەسەر بنەمای داواکارییەکی حکومەتی عێراق، بۆ چاودێریکردنی ھەڵبژاردنەکە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە.


ئەنجومەنی ئاسایش، بڕیاریشدا بە درێژکردنەوەی ماوەی کارکردنی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ھاوکاری عێراق، ناسراو بە "یۆنامی"، تاکو ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٢.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی ئامارێک لەلایەن ھەردوو وەزارەتی ناوخۆ و تەندروستی عێراقەوە بڵاوکراوەتەوە، لە خۆپیشاندانەکانی رۆژی سێشەممەی بەغداد، کە دژی کوشتنی خۆپیشاندەران و چالاکوانان بەرێوەچوو، دوو خۆپیشاندەر کوژراون و ٢٦ی تریش برینداربوون. 

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقیش لە تویتەر نوسیویەتی، فەرمانمان دەرکردبوو بە پاراستنی خۆپیشاندەران و قەدەغەکردنی بەکارھێنانی چەک بە ھەر ھۆکارێک بێت، بەڵام ئێستا لێکۆڵینەوەیەکی شەفاف دەکەین سەبارەت بەو روداوانەی لە کۆتایی خۆپیشاندانەکەی گۆەپانی تەحریر رویدا، چونکە ئاسایش بەرپرسیارێتی ھەموانە و دەبێت ھەموو لایەن بەشدار بن لە پاراستنید.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە بودجەی ٢٠٢١ی  عێراقدا نرخی بەرمیلێک نەوت بە ٤٥ دۆلار خەمڵێنراوەو لە ئێستاشدا نرخی بەرمیلێک نەوت لەنێوان ٦٥ بۆ ٧٠ دۆلاردایە. 

جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، ئەو جیاوازیە گۆڕانکاری دروست ناکات بەو پێیەی بەرمیلێک نەوتی عێراق بە نزیکەی دوو دۆلار کەمتر لە نرخی جیھانی دەفرۆشرێت و دوو دۆلاری تری بۆ کۆمپانیاکانی بەرھەمھێنەری نەوت دەچێت بەوەش تێچووی یەک بەرمیل نەوت دەگاتە ١٥ دۆلار و بەو پێیەش ئەو زیادەیەی کە دەمێنێتەوە لە جیاوازی نرخی خەمڵێنراو و ڕاستەقینەی بازاڕدا زۆرکەمە.

وتیشی، لە ئەگەری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە مانگەکانی داھاتوودا دەکرێت سوود لەو زیادەیە وەربگیرێت بۆ بوودجەی تەواوکاری ئەمساڵ  کە بە ھۆی ھەڵبژاردن و پێکھێنانی حکومەتی نوێ، پەسەند کردنی بودجەی ساڵی داھاتوو زۆر دوادەکەوێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی عێراق رایانگەیاندووە، ھێزە ئەمنییەکانی عێراق فەرماندەیەکی ئۆپراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی لە ئەنبار دەستگیرکرد و فەرماندەکە بە تۆمەتی کوشتنی چالاکوانانی عێراق دەستبەسەر کراوە.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، لە دوای دەستبەسەرکردنی ئەو فەرماندەیەی حەشدی شەعبی ناوچەی سەوز لەبەغداد داخرا و قەدەغەی ھاتووچۆ راگەیەندرا. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد، لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئیدارەی ئەمریکا نیگەرانە لەوەی خۆپیشاندانەکانی بەغداد توندوتیژیی لێکەوتووەتەوە و بەھۆیەوە ٢ ھاوڵاتی کوژران و دەیانی تریش برینداربوون.


داواشی لە حکومەتی عێراق کرد، لێکۆڵینەوە لە سەرکوتکردنی خۆپیشاندەرانی گۆڕەپانی تەحریر بکات و ئەو کەسانەی لە توندوتیژییەکان تێوەگلاون، دادگایی بکرێن.


بە پێی ئامارێکی وەزارەتی ناوخۆ و تەندروستی عێراقیش، لە خۆپیشاندانەکانی گۆڕەپانی تەحریر لە بەغداد، ٢ خۆپیشاندەر کوژراون، ھاوکات کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی عێراقیش ڕایگەیاند، لە خۆپیشاندانەکانی بەغداد، زیاتر لە ١٥٠ خۆپیشاندەر برینداربوون.


خۆپیشاندانەکان لە کاتێکدایە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی بەغداد ھاتنە ناوەوەی کاروانی سەربازیی چ لە سوپا یان پۆلیس یان حەشدی شەعبی بۆ بەغداد، قەدەغە کردووە، بەڵام بە پێی میدیاکان، سوپای عێراق تانکی لە نزیک دەروازەکانی ناوچەی سەوز لە بەغداد جێگیر کردووە.


ئەم بڕیارەش دوابەدوای دەستگیرکردنی فەرماندەیەکی باڵای حەشدی شەعبی دێت لەلایەن ھێزە ئەمنییەکان بە تۆمەتی تێوەگلانی لە کوژرانی چالاکەوانێک لە پارێزگای کەربەلا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھەنداوی لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی پانۆراما ئاماژەی بەوەکرد، ڕێککەوتنەکەی نێوان ھەرێم و عێراق کارایە و ھەوڵێکی ھاوبەش ھەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشە کەڵەکەبووەکانی نێوان ھەرێم و بەغداد.
ڕاوێژکارەکەی مستەفا کازمی سەبارەت بە ھەڵبژاردنی پێشوەخت ڕایگەیاند، ھەموو ھەوڵێک دەدرێت ھەڵبژاردنەکە لە کاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت و چاودێری ناوخۆیی و  نێودەوڵەتیش ڕۆلێکی سەرەکی دەبێت لە ھەڵبژاردنەکەدا.
جەختیشی کردەوە، ئەم ھەڵبژاردنە خاڵێکە کە ئاڕاستەکانی ھەموو لایەنە سیاسیەکان و جۆری حکومەت و کەسایەتییە سیاسیەکان دیاری دەکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

خۆپیشاندانەکە بە ناوی خۆپیشاندانی ٢٥ی ئایار ڕێکخراوە و لە گۆرەپانی تەحریر بەڕێوەدەچێت، جگە لە ھاوڵاتیانی بەغداد، سەدان کەس لە پارێزگاکانی باشوری عێراقەوە بەرەو بەغداد بەڕێکەوتوون بۆ بەشداریکردن لە خۆپیشاندانەکاندا.


خۆپیشاندەرانی عێراق داوا دەکەن ناوی بکوژانی خۆپیشاندەران و چالاکوانان ئاشکرا بکرێت و بدرێنە دادگا، بۆ ڕێگریکردن لە دروستبوونی ئالۆزیش ھێزێکی زۆری ئەمنی لە بەغداد بڵاوەیان پێکراوە.


بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی بەغدادیش ڕەتیکردووەتەوە ڕێگەکانی سەر گۆرەپانی تەحریر داخرابێت، عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەش داوای کردووە خۆپیشاندەران پارێزراو بن و دووپاتیکردووەتەوە کە خۆپیشاندەران مافی خۆیانە داوای ئاشکراکردنی بکوژانی چالاکوانان بکەن. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ڕاگەیەنراوێکی کۆمیسیۆن، پڕۆسەی ووردبینی بۆ دڵنیابوونەوە لەو مەرجانەی بۆ کاندیدەکان دیاریکراوە لەلایەن، دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەری و وەزارەتی ناوخۆ و خوێندنی باڵا و پەروەردەی حکومەتی عێراق سەرپەرشتی دەکرێت.


ڕاشیگەیاندووە، دوای تەواوبوونی ووردبینی، ئەو ناوانەی ھیچ کێشە و گرفتێکیان نەبێت، پەسەند دەکرێن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
دادگای فیدڕاڵی عێراق کۆمەڵێک ڕونکردنەوەی لەبارەی کاری پەرلەمان بڵاوکردەوەو بڕیارێکی پێشووشی لەسەر پارێزبەندی ھەڵوەشاندەوە و رایگەیاند: لەیەک حاڵەتدا پەرلەمانتار پارێزبەندی ھەیە و پێویستە رەزامەندی پەرلەمانی بۆ وەربگیرێت بۆ ئەوەی رێوشوێنی یاسایی دژی بگیرێتەبەر، ئەویش ئەوکاتەیە کە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەردەچێت لەسەر تاوانێکی نەبینراو.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە مەبەست لەزۆرینەی ڕەھا، زیاتر لەنیوەی ژمارەی فیعلی ئەندامانی پەرلەمانە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق بڵاویکردەوە، ساڵی رابردوو چوار ھەزار و ٦٦٦ رووداوی ھاتوچۆ لە عێراق روویانداوە، بەھۆیانەوە ھەزار و ٥٢٢ کەس گیانیان لە دەستداوە و ١٠ ھەزار و ٦٧٠ کەسی تریش برینداربوون.

کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ، زیادبوونی رووداوەکانی ھاتوچۆی گەڕاندەوە بۆ خراپی رێگاوبانەکان و تیژڕەوی و زۆری ژمارەی ئۆتۆمبێل لە عێراق، داواشی لە حکومەت کردووە، ھەڵمەتێکی فراوان بۆ نۆژەنکردنەوەی رێگاوبانەکان دەستپێبکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

زینە عەلی ئەحمەد نوێنەری بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق ‏رایگەیاند، ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتیدا لە شاری بەغداد پڕۆژەکە بە بەھای ١٥ ملیۆن یۆرۆ دەستپێدەکات.

جێی ئاماژەیە، نوێنەرانی یەکێتی ئەوروپا و بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ‏عێراق و حکومەت و ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ نوێنەرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و پەرلەمانی کوردستان، ھەروەھا ئەنجومەنی ‏باڵای دادوەریی و دەستەی دەستپاکی لە کۆنگرەکەدا بەشدارن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەباس جھانگیر وتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، ژمارەیەکی زۆری رزگاربووی دەستی داعش روویان لە وڵاتانی دەرەوە کردووە و لە کۆی سێ ھەزار و ٥٠٠ ژنە ئێزدی رزگاربووی دەستی داعش، تەنھا ھەزار و ٩٠٠ کەسیان لە ناوخۆی وڵات ماونەتەوە و وەک ھاوکاری دوو ملیۆن دیناریان دەدرێتێ. 

سەبارەت بە زیانە ماددیەکان وتی، ئەوانەی خانووەکانیان رووخاوە و تێچووەکەی کەمترە لە ٣٠ ملیۆن دینار ھاوکاری دەکرێن، بەڵام ئەگەر تێچوەکەی لەو بڕە پارەیە زیاتربێت داواکارییان بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەرزدەکرێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەختیار شوکری نوێنەری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە میانی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسەکەدا رایگەیاند،  چەندین ساڵە گەندەڵی لە عێراق سەریھەڵداوە، ناسەقامگیری وڵاتەکەش رۆڵی ھەبوە لە زیادکردنی گەندەڵیدا. 
وتیشی دەستەی دەستپاکی و لایەنی دارایی دەبێت بەشدار بن لە روبەڕوبوونەوەی گەندەڵیدا.

ئەوەش لە کاتێکدایە رۆژی یەکشەممە بەرھەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق پرۆژەیەکی ئاراستەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرد بە مەبەستی رووبەروبوونەوەی گەندەڵی و گەراندنەوە سەروەت و سامانی دزراوی عێراق لە دەرەوەی وڵات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"قاسم ئەعرەجی" راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق رایگەیاندووە ، لە ئێستادا ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی تەنھا لە مەشقپێکردن و گەشەپێدانی تواناکانی ھێزە عێراقیەکاندا ھاوکاری عێراق دەکەن و دوای کشانەوەی تەواوی ھێزە ئەمنییەکانیش ئەو ھاوکارییە دەمێنێت بۆ رێگریکردن لە دوبارە گەانەوەی تیرۆر ، ھەروەھا دوپاتیکردۆتەوە کە عێراق لە ئێستادا رۆڵێکی گرنگی لە جێگیرکردنی سەقامگیری ناوچەکە ھەیە و ھەروەھا رۆڵێکی باش دەگێرێت بۆ کۆکردنەوەی سەرجەم لایەنەکان لەسەر مێزی لێکتێگەیشتن و دانوستان .



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...317318319320321...328