"ئەڵماس فازیل" ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بانگھێشتی وەزیری نەوتی عێراق کراوە، داوایان لێکردووە، لە پێناو کەمکردنەوەی نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە ئەھلیەکان، بڕە گازی پێویست بۆ موەلیدەکان دابین بکرێت. وتیشی، ھەر لەو کۆبونەوەیدا داوایان لە وەزیری نەوت کردووە، گرێبەستە نەوتییەکانی شاری کەرکوک ئەوانەی راھێنانیان پێکراوە دابمەزرێن، بۆ ئەو داواکاریانەش سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پشتیوانی لە داواکارییەکانی نوێنەرانی کەرکوک کردووە و داوای لە وەزیری نەوت کردووە داواکارییەکان جێبەجێ بکات، لە بەرامبەردا وەزیری نەوتی عێراق بەڵێنی داوە داواکارییەکان جێبەجێ بکات.