ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر پێشێلكردنی سەروەری خاكی عێراق بانگهێشتی كازمی دەكات
٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢١
٦٦٣
ئەڵماس فازڵ، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە کودسات نیوزی راگەیاند، لەبارەی ھێرش و بۆردومانەکانی تورکیا لە ھەرێمی کوردستان و بەزاندنی سەروەری خاکی عێراق ، بانگھێشتی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی دەکەن. وتیشی تەوەرێکی تری بانگھێشتنامەکە لەبارەی ئامادەکارییەکانی حکومەتە بۆ ھەڵبژاردن.
ئەڵماس فازل باسی لەوەش کرد، ئیمزا بۆ بانگھێشتکردنی کازمی کۆکراوەتەوە و دواتر دەدرێتە سەرۆکایەتی پەرلەمان تاکو رەزامەندی لەسەر دەرببڕێت و ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیرانی بکات.