لە بەغداد ھەزاران ئەندام و لایەنگری حەشدی شەعبی خۆپیشاندان دەکەن
کوردسات نیوز
٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢١
٥٢١
بەر لە دەستپێکردنی ئەو خۆپیشاندانەش، ڕێوڕەسمێکی ڕەمزی بۆ ناشتنی ئەو چەکدارانەی حەشدی شەعبی ڕێکخرا کە لە بۆردوومانێکی ئەمریکا لە "ئەلبوکەمال" کرانە ئامانج.
لەو ڕێوڕەسمەدا "فالح فەیاز" سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و "قاسم ئەعرەجی" ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی و "ھادی عامری" سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح ئامادەی بوون. عەسائیب ئەھللحەقیش بڵاویکردەوە، ئەمریکا جەنگێکی کراوە و کۆتایی نەھاتووی بەرپا کردووە.