بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند، ڕۆژی چوارشەممە كامێراكانى تیژڕەوی ڕێگای نێوان تاسڵوجە_ چەمچەماڵ دەخرێنەكار.
:ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانییەوە
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێرانی بەڕێز دەکات کە لەئێستادا کامێراکانی سیستەمی چاودێری خێرایی جێگیر بە سیستەمی خاڵ بۆخاڵ (پۆینت تو پۆینت)ی نێوان تاسڵوجە – چەمچەماڵ وە بە ووردتر لە سەرەتای پردی تاسڵوجە تا کۆتایی بازگەی (بانی مەقان) لە قۆناغی تێستدایە وە کارەکانی تەواو بووە و ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 27/11/2024 کاتژمێر 12:00 ی نیوەڕۆ دەکەوێتە کار و سەرپێچی تیژڕەوی تۆمار دەکات.
ئەوەی گرنگە شۆفێران بیزانن وە بۆئەوەی تووشی ڕووداو و کارەسات و سزای دارایی و غەرامات نەبن، پابەند بن بەو خێراییانەی کە دیاریکراوە لەڕێی هێماکانی هاتووچۆ.
بۆ زانیاری بەڕێزتان کە باس لەوە دەکرێت شۆفێر لە ئاستی کامێراکان بەخێرایی یاسایی بڕوات دواتر خێراییەکەی زیاد بکات تا ئاستی کامێرایەکی تر وە دووبارە هێواشی بکاتەوە خێرایی تۆمار ناکات ئەبێت دڵنیابن کە ئەم بۆچوونە هەڵەیە ، چوونکە سیستەمی خاڵ بۆ خاڵ ( پۆینت تو پۆینت) ئەو ماوەیەی نێوان کامێراکان هەژمار دەکات وە سەرجەم کامێراکان بە هەردوو ئاراستە لە نێوان تاسڵووجە – چەمچەماڵ و بە پێچەوانەوە بەرەو ئاراستەی سلێمانی بەستراونەتەوە بەیەکەوە کە ژمارەیان (٢٨) کامێرایە.